• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 308
  • چوار شەممه 8/2/1395
  • رۆژژمێر :

ۆنیەتى ئامادەکردنى مریشک بە سەوزە بۆ ڕێجیم

ئامادەکردنى مریشک


 
ئەو کەسانەى ڕێجیم دەکەن دەبێت زۆر گرنگى بە خواردنیان بدەن و لەگەڵ ئەوەدا کە نابێت خواردنى چەور بخۆن، بەڵام دەبێت ژەمە خواردنێک بخۆن کە وزەتان پێببەخشێت و بەسوودبێت بۆ تەندروستى.

مریشک دەوڵەمەندە بە پرۆتین و وزەت پێدەبەخشێت و یارمەتیت دەدات لە دروستکردنى ماسولکەدا، ئەمەش لەگەڵ پاقلەدا کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و بەسوودە بۆ هەرسکردن.

پێداویستییەکان:

٥٠٠ گرام مریشک (چوار پارچەى تەنک سنگى مریشک)

خوێ

بیبەر

زەیتى زەیتون

یەک پەرداخ دەنکى پاقلەى سەوز

نیو پەرداخ گەنمەشامى

پێنج دەنک تەماتەى بچوک

یەک کەوچک پەنیرى پارمیزانى لە ڕندە دراو

نیو پەرداخ گەڵای ڕیحانە

لیمۆیەک

چۆنییەتى ئامادەکردن:

تاوەیەک بخەرە سەر ئاگر، چوار پارچەى تەنک سنگى مریشک بخەرە تاوەکەوە و خوێ و بیبەرى پێدا بکە، بۆ ماوەى ٣ بۆ ٤ خولەک سورى بکەرەوە و بەردەوام هەڵیانبگەڕێنەرەوە دواتر یەک کەوچکە چا زەیتى زەیتونى بۆ زیاد بکە و سوورى بکەرەوە تا ڕەنگەکەى دەگۆڕێت.

فاسۆلیا و گەنمەشامی و تەماتەکەى تێبکە، بۆ ماوەى ٣ بۆ ٤ خولەکى تر سوورى بکەرەوە تا تەماتەکە دەپلیشێت، کەوچکێک پەنیرى پارمیزانى بۆ زیاد بکە، دواتر گەڵاى ڕێحانەکەى تێبکە، ئینجا لیمۆکە کەرت بکە و ئاوى نیوەى لیمۆکەى تێبکە ئەگەر حەزت لێى بوو و نیوەکەى تریشى قاشبکە و لەگەڵیدا دایبنێ.

سایتیnrt2