چۆنیەتى ئامادەکردنى زەڵاتەى ساوەرى ئەرمەنى
پێداویستییەکان :
٢ پەرداخ ساوەرى ورد
١ دەسک مەعدەنوسى وردکراو
٢ پیازى مامناوەندى وردکراو
کەوچکێک سیرى هاڕدراو
٣ چڵ پیازى سەوزى وردکراو
٤ تەماتەى وردکراو
نیو دەسک نەعناى وردکراو
چارەکە پەرداخێک زەیتى گەنەشامى
نیو پەرداخ زەیتى زەیتون
٤ کەوچکى گەورە ڕوبەهەنار
نیو پەرداخ کاتچەبى تەماتە
٢ کەوچک هاڕدراوەى بیبەرى سوورى تون
١ کەوچکى بچوک کەمون
١ پەرداخ دۆشاوى تەماتە
٤ دانە ماجى.
٣/٤ پەرداخ ئاوى گەرم
٣ بیبەرى سەوزى تونى وردکراو.
چۆنیەتى ئامادەکردن:
زەیتى گەنمەشامیەکە گەرم بکە و سیر و پیازەکەى تێبکە، ئینجا ماجی و هاڕدراوەى بیبەرە سوورەکە و کەمون و پیازى تێبکە، جوان تێکەڵیان بکە و دۆشاوەکەى تێبکە، بۆ ماوەى چەند خولەکێک تێکەڵیان بکە ئینجا ڕوبەهەنار و کەتچەب و ساوەر و ئاوەکەى تێبکە.
سەرى مەنجەڵەکە بنێرەوە و بۆ ماوەى چارەکێک لەسەر ئاگرێکى هێمن جێى بهێڵە.
بیبەرە سەوزەکە و مەعدەنوس و پیازى سەوز و تەماتە و نەعنا و زەیتى زەیتونەکە تێکەڵ بکە و ئینجا ساوەرەکەى ئامادەت کردبوو بیکەرە ناویانەوە و جوان تێکەڵیان بکە.
لەگەڵ لیمۆ و مەعدەنوسدا پێشکەشى بکە.