ھۆشداری دەدرێت لەبارەی راوتەری ئینتەرنێتەوە
شارەزایەکی ئەڵمانی ھۆشداری دەدات لەبارەی بەکارھێنانی راوتەری ئینتەرنێتی ناوماڵ و داوا دەکات بەر لەفرۆشتنی راوتەرەکە بەکەسێکی تر داتاکانی بسڕێتەوە.
لەوبارەیەوە (باربرا شتاینھۆفل) شارەزای ئەڵمانی رایدەگەیەنێت ئامێرەکانی راوتەر کەئینتەرنێت دەگوێزێتەوە و دەیکاتە بێ وایەر تەنیا ئەم کارەی نیە بەڵکو زانیارییە ھەستیارەکان خەزن دەکات بۆیە رێنمایی دەکات بەپێویستی گەراندنەوەی ئامێرەکانی راوتەر بۆ Factory Settings بەر لەفرۆشتن و پێدانی بەکەسێکی تر.
شتاینھۆفل رایگەیاندوە ئامێرەکانی راوتەر چەندین زانیاریی لەبارەی چۆنیەتی بەکارھێنانی ئینتەرنێت لەنێو ماڵەکەتدا لەخۆ دەگرێت کەئەمەش رەنگە کەسانێکی تر پێی بگەن لەوانەشە لیستی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکان و ژمارەکانیان و داتای تری وەک پرۆتۆکۆلیی ئینتەرنێت لەخۆ بگرێت.
تا بشتوانیت داتاکان بسڕیتەوە دەبێ بیکەیتە سەر Factory Settings و بەپەنجەنان بەدووگمەی Reset بەشێوەیەکی بەردەوام ئەوا دەبێتە ھۆی سڕینەوەی داتا خەزنکراوەکان بەڵام بەمەرجێک بەکارەباوە بێت ئەوسا ئەوکارە بکەیت.
تۆڕی هەواڵی سلێمانی