دۆڵمه‌ی بیبه‌ر
پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی هه‌میشه جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه سودی زۆریان هه‌یه، بیبه‌ریش یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین‌و بۆ ئامادكردنی دۆڵمه‌ش زۆر به‌چێژه.
پێكه‌ی (ئه‌لحه‌یات) بڵاویكردۆته‌وه، ده‌توانن دۆڵمه به‌بیبه‌ر دروست بكه‌ن، كه ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌وێت، (بیبه‌ری گه‌وره‌ی شیرین، قیمه، برنج، كه‌ره‌وز، گوشراوی ته‌ماته).
شێوازی ئاماده‌كردنه‌كه‌شی ده‌بێت سه‌ره‌تا بیبه‌ره‌كان به‌شی ژێره‌وه‌ی لێبكرێته‌وه، به‌ڵام فڕێ نه‌درێت، چونكه بۆ داپۆشینه‌وه‌ی سودی لێوه‌رده‌گیرێت، پاشان هه‌موو بیبه‌ره‌كان سورده‌كرێته‌وه، تا نه‌رم ده‌بن، دواتر قیمه‌و كه‌ره‌وزو گوشراوی ته‌ماته‌كه هه‌مووی سورده‌كرێته‌وه، به‌گوێره‌ی خواست به‌هاراته‌كانی تێده‌كرێت‌و تێكه‌ڵی برنجه‌كه ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت بڕی برنجه‌كه كه‌مبێت، دواتر كه‌ره‌سته سوركراوه‌كان به‌كه‌وچك ده‌كرێته ناو بیبه‌ره‌كه‌و ئه‌و به‌شه‌ی بڕاوه، ده‌خرێته‌وه سه‌ر بیبه‌ره‌كه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واو بوو، ئاوی تێده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئاوه‌كه ئه‌وه‌نده‌بێت كه كه‌مێك فشار له‌سه‌ر بیبه‌ره‌كان دروست بكریت‌و ئاوه‌كه سه‌ركه‌وێت، دواتر له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش ده‌كوڵێنرێت‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئاژانسی هەواڵی ناو خۆ