سوودەكانی گەڵامێو
گەڵامێو لەم وەرزەدا بەشێكی زۆر لە خەڵك ئارەزوی خواردنی دەكەن كاتێك بۆ دروستكردنی ژەمی یاپراخ بەكاریدەهێنرێت، لەم بابەتەدا گرنگترین سوودەكانی ئەم گەڵایەتان بۆ ڕوندەكەینەوە:
1-خواردنی ئەم گەڵایە هۆكار دەبێت بۆ چالاكبونی جگەر و هۆكارە بۆ بەهێزكردنی ئەم ئەندامەی جەستە دژی هەوكردن و تەندروستی دەپارێزێت.
2-ئەم گەڵایە كاری دڵ ڕێكدەخات و بەسودە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە و چارەسەرە بۆ ڕۆماتیزمە و جەستە لە ترشەڵۆكە زیان بەخشەكان ڕزگار دەكات كە لەئەنجامی خواردنی چەوری و پرۆتینەوە لەناو جەستەدا دروست دەبێت.
3-ڕێگری دەكات لەگەشەی خانە شێرپەنجەیەكان بەتایبەت شێرپەنجەی گەدە.
4-ڕێگری دەكات لەئەستور بونی دیواری ملولەكانی خوێن و كۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناو خوێن لەناو دەبات.
5-دژی دروستبونی بەردە لەناو گورچیلەكاندا و ووزە بەجەستە دەبەخشێت.
وێستگە