• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 268
  • چوار شەممه 15/2/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنیەتى ئامادەکردنى کنتاکى باینجان

کنتاکى باینجان


پێداویستییەکان:

٢ بۆ ٣ باینجان، کەرتکراو

خوێ

٨ بۆ ١٠ گەڵاى ڕێحان

٤٠٠ گرام پەنیرى ڕیکۆتا، یان ئەو پەنیرەى کە لە ماڵەوە هەتە.

١ پەرداخ پەنیرى مۆتزێرێلا

نیو پەرداخ پەنیرى پارمیزان

٤ هێلکە

ئارد

وردەى ئارد

زەیتى ڕووەکى

چۆنیەتى ئامادەکردن:

کەرتە باینجانەکان لەسەر کاغەزێکى فڕن دابنێ و خوێ بکە بەسەر هەردوو دیوەکەیدا.

وازى لێبهێنە بۆ ماەى ٣٠ خولەک تا ئاوەکەى دەربدات.

لە دەفرێکدا پەنیرەکان و ڕێحانەکە و یەک هێلکە تێکەڵ بکە.

بە پارچە کلێنسێک ئاوى زیادەى سەر باینجانەکە لاببە.

دوو پارچە باینجان بهێنە و کەوچکێک لە تێکەڵەکەیان بخەرە نێو وەک لەفە.

بۆ ماوەى ٣٠ خولەک بیخەرە بەفرگرەوە.

لە سێ دەفرى جیادا ئارد و وردە نان و سێ هێلکەکەى تر دابنێ.

باینجانەکە بخەرە ئاردەکەوە ئینجا هێلکەکە دواتر وردە نانەکە.

زەیتەکە گەرم بکە و باینجانەکەى تێبکە.

کاتێک هەستت کرد ڕەنگەکەى گۆڕاوە و سوور بووەتەوە دەریبهێنە و لەسەر پارچە کاغەزێکى فڕن دایبنێ.

لەگەڵ کاتچەبدا پێشکەشى بکە.

سایتی NRT