دابەزاندی کۆلیسترۆڵ دژی شێرپەنجەیە
پاش ئه‌نجامدانی چەندین توێژینه‌وه، چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دەدۆزرێتەوە و ئه‌ویش بریتییه له دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینەوەکان دەرکەوتوە خواردنی ده‌رمانی ستاتینس كه تایبه‌ته به كه‌مكردنه‌وه رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن، جگه له سوده‌كه‌ی بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك و بە تایبەت شێرپەنجە.
به‌رای پسپۆڕه‌كان ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ ئه‌گه‌ری مردنی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به رێژه‌ی (43%)كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند مشكێك ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتوه ده‌رمانی ستاتینس بۆته هۆی له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه گه‌شه‌كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان پێویستی به بڕێكی زۆر له كۆلیستڕۆڵ هه‌یه، به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵیش خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌مده‌بنه‌وه و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه خێراتر ده‌بێت.
سبەی