• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 333
  • چوار شەممه 22/2/1395
  • رۆژژمێر :

پەیوەندی خەوتن و  شێرپەنجە

پەیوەندی خەوتن و  شێرپەنجە


 
خەوتن وەک ئارامکەرەوەیەکی جەستە و ڕۆح دەژمێردرێت، بەڵام ئەگەر لەش ئامادە نەبێت بۆ خەوتن و کاتەکەش گونجاو نەبێت ئەوا خەوتن زیان بە لەش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی تووشبون نە نەخۆشی ترسناک.

 کاتی گونجاو بۆ خەوتن
بەشێوەیەکی گشتی شەش کاتژمێر خەوتن پێویستە بۆ لەش زیاترن هۆڕمۆن لەم کاتەدا دەردەدرێن، لەکاتی خەوتندا هۆڕمۆنی ئەندرۆفین و ئەنکفالین دەردەرێن کە دەبنە هۆی ئارامکردنەوەی ماسولکەکان لە دێژایی ڕۆژدا، باشترین کاتیش بۆ خەوتن لە دوای کاتژمێر ٩ ی شەو بۆ بەیانی پێش خۆرهەڵاتنە.

خەوی چ کاتێک دەبێتە هۆی شێرپەنجە ؟

ئەگەری تووشبون بەشێرپەنجە لەو کەسانەی شەوان کاردەکەن زیاترە.
لەسەر بنەمای ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئەو کەسانەی کە لەشیفتی شەودا کار دەکەن ئەگەری تووشبونیان بە شێرپەنجە زیاترە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا و شێرپەنجەی پڕۆستات لە پیاواندا، ئەو کەسانەی کە خویان بە خەوی ڕۆژەوە گرتووە پێویستە وردە وردە ئەم خووە واز لێبهێنن، لەبەرئەوەی خەوتنی ڕۆژ نەخۆشخەرە و هیچ خەوێک جێگای خەوی شەو ناگرێتەوە.

زیانی خەوتن بە سکی بەتاڵ
باشترین کات بۆ خەوتن ئەوەیە کەمێک خۆراک لە گەدەدا مابێتەوە، خەوتن بە سکی بەتاڵ زۆر زیانبەخشە چونکە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی بەرگری و هێزی لەش، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بزانرێت کە دوو کاتژمێر پێش خەوتن بە هیچ جۆرێک خواردنی قورس نەخورێت.

سایتی NRT2