• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 231
  • یەكشەممه 26/2/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنیەتی دروستكردنی كێكی خورما

‌چۆنیەتی دروستكردنی كێكی خورما


پێداویستیه‌كان:

1- كوپێك خورمای بێ ناوك
2- كوپێك ئاوی گه‌رم
3- نیو كه‌وچكی بچوك سۆده‌ی نان
4- 180  گرام كه‌ره‌ یان زه‌یت
5- كه‌وچكێك پیكن پاوده‌ر
6- كوپێك شه‌كر
7- یەك  هێلكه‌
8- یەك ڤانێلا
9-كوپ و نیوێك ئارد
10- كه‌وچكێك دارچینی هارراو
11- سێ هه‌رمێی پاكراوی هارراو
12- نیو كوپ شیر
13- چاره‌كه‌ كوپێك كرێمی خام "ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوه‌یان بێت كه‌ نوسراوه‌ كریم ته‌هی باشتره‌"
14- كوپێك شه‌كری قاوه‌ی
15- شوكولاته‌

چۆنێتی دروستكردنی:

خورماكه‌ بكه‌ به‌ پارچه‌ی بچوك بچوكه‌وه‌، دواتر بیخه‌ره‌ ئاوی گه‌رم و له‌گه‌ڵ سۆده‌ی نانه‌كه‌ تێكه‌ڵی بكه‌ 125 گرام له‌ كه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڵ شه‌كری سپی و هێلكه‌ و ڤانێلاكه‌ تێكه‌ل بكه‌ ،ئارد و پیكن پاوده‌ر و دارچینی تێكه‌ڵ بكه‌ و بیكه‌ به‌سه‌ر گیراوه‌ی كه‌ره‌ و هێلكه‌ و ڤانێلاكه‌.

خورماو هه‌رمێكه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ و بیكه‌ره‌ سه‌ر پێكهاته‌كانی تر،سینیه‌كی ناو فرن ئاماده‌ بكه‌ و چه‌وری بكه‌ و ئاردی پێوه‌ بكه‌ و فرنه‌كه‌ داگرسێنه‌ له‌سه‌ر پله‌یه‌كی گه‌رمی مامناوه‌ند ،ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ئاماده‌مان كرد ده‌یخه‌ینه‌ ناو سینی فرنه‌كه‌وه‌، پاشان كرێمه‌ شوكولاته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌ین شوكولاته‌ و کرێم و شیر و ئه‌و كه‌ره‌یه‌ی ماوه‌ تێكه‌ڵی ده‌كه‌ین لگه‌ڵ شه‌كر قاوه‌ی و ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر ئاگره‌كه‌ تا خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ دواتر ده‌یكه‌ین به‌سه‌ر كێكه‌كه‌یا.

تێبینی:ئارەزووی پێکهاتەیەک کرد تێیدا نەبێت، بە مەرجێک سەرەکی نەبێت تێی مەکە.

سەرچاوە:خواردن-وێستگە