• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1065
  • دوو شەممه 27/2/1395
  • رۆژژمێر :

داری سنۆبەر سوودی بۆ مرۆڤ و ژینگە هەیە

داری سنۆبەر


داری سنۆبەر هەر بە سروشت بەژنێكی زراڤی هەیە و هەمیشە سەوزە مرۆڤ بە بینینی دڵی ئاسوودە دەبێت هەر حەز دەكات لە سێبەرەكەیدا وچان بدات.

ئەو دارە لە زمانی كوردیدا ناوێكی دیكەشی هەیە كە پێی دەڵێن (كاژ) ڕووەك ناسەكان كۆكن لەسەر ئەوەی داری سنۆبەر لە سەرانسەری جیهان نزیكەی 100 جۆری هەیە و ئەو دارە بە شێوەیەكی سروشتی لە زەویدا گەشە دەكات و لە زۆربەی كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا و باكووری ئەفریقیا بوونی هەیە و لەو شوێنانەدا جێگای بایەخێكی زۆرە، چونكە ئەو دارە سوودی بۆ مرۆڤ و ژینگە و ئاو و هەوا هەیە، بۆیە دەبینین ئەو شوێنانەی كە زۆرترین داری سنۆبەریان تێدایە خاوەن كەشو هەوایەكی زۆر لەبار و خۆشن، خۆ ئەگەر باس لە سوودە پزیشكیەكانیش بكەین ئەوا یەكجار زۆرن وەك نوژداران و شارەزایانی بوارەكە لە ئەنجامی چەندین تاقیكردنەوەی جۆراوجۆرەوە سەلماندوویانە كە بۆ بەرهەمهێنانی جۆرەها مەرهەم سوود لە گەڵاكەی بینراوە، جگە لەوەش دەڵێن لەو داری سنۆبەرە چەندین دەرمانی نەخۆشیەكانی گورچیلە و شەكرە و چەندین نەخۆشی دیكەیان دۆزیوەتەو.

بەڵام بەو شێوازەی كە خودی خۆیان لە لایەنی پزیشكیەوە دەیزانن و تاقیكردنەوەی زۆریان لەسەری ئەنجامداوە، بۆیە هەق وایە لە كوردستانی خۆشماندا بە پلەی یەكەم بایەخ و گرنگی بەو جۆرە دارە بدرێت و خەڵكی دیكەش لە هەموو چین و توێژەكان هۆشیار بكرێنەوە كە داری سنۆبەر لە ڕووی پاراستنی ژینگە و لایەنەكانی دیكەوە سوودێكی یەكجار زۆری بۆ مرۆڤ هەیە، ئەگەرچی دڵسۆزانی خۆمان لە كوردستاندا كەم تا زۆر درێغیان نەكردووە و هەنگاوی ئیجابیان ناوە، چونكە بەڕاستی لەو هەموو سوودانەی كە لەسەرەوە باسمان لێوە كردن هەر خودی دارەكە جۆرە جوانیەكی بێ وێنەی هەیە و هەموو كەسێك حەزی لێ دەكات و پێی خۆشە لە شار و وڵاتەكەیدا هەبێت.

 

هه‌ولێر