10 نیشانە ئاماژەیە بۆ كەمبونەوەی ئاو لەجەستەدا
%70ی جەستە ئاوە ، ئاو زۆر پێویستە بۆ پاراستنی جەستە لەوشكبونەوە و نەخۆشی ، ڕۆژانە دەبێت 6 بۆ 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی جەستەت بەشێداری بمێنێتەوە ، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ئەم نیشانانە لەسەر جەستە دەردەخات .
1-وشكبونەوەی دەم : ئەو كاتەی مرۆڤ كەم ئاو بخواتەوە دەم و قوڕگی وشك دەبێت و ئەمەش نیشانەیەكە بۆ ئەوەی جەستە داوای ئاوت لێدەكات .
2- وشكبونەوەی پێست : مانەوەی پێست بەشێداری وەستاوەتە سەر ئەو بڕە ئاوەی رۆژانە دەیخۆیتەوە و كەمبونەوەی ئاو لەجەستەدا وادەكات جەستە وشك ببێتەوە .
3-ئەوكاتەی لەخەو هەڵدەستیت هەست بە وشكبونەوەی دەمت دەكەیت ئەمەش نیشانەیە بۆ كەمبونەوەی ئاو لە جەستەدا .
4-وشكبونەوەی چاو : ئەو كاتەی ئاو لە جەستەدا كەمببێتەوە هەست بەم كێشەیە دەكەیت و ئەو كەسانەی لەم دۆخەدا عەدەسە بكەنە چاویان زیان بە چاویان دەگات .
5-جومگەكان دەكەوێتە ئازار : ئاو %80 ی ئێسك و جومگەكان پێكدەهێنێت ، بۆ ئەوەی ئازاری ئێسكەكانت نەبێت بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە .
6-هاوشێوەی ئەندامەكانی جەستە ماسولكەكانیش ڕەق و لاواز دەبێت كاتێك ئاو كەمبخۆیتەوە .
7- ئەو كاتەی ئاوی جەستەت كەمبێتەوە هەر جۆرێك نەخۆشیت توش بوبێت ماوەكەی درێژ دەبێتەوە و كاتی زیاتری دەوێت بۆ چارەسەر چونكە خواردنەوەی ئاو یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهر دەدات لەناو جەستەدا .
8-هەستكردن بە ماندوێتی و بێزاری زۆر دەبێت ئەگەر ئاوی جەستەت كەمببێتەوە .
9-قەبزی و قورس بوونی هەرس گەدە دوو نیشانەی دیكەی كەمبونەوەی ئاوی جەستەن .
10-كەمبونەوەی میزكردن : مرۆڤێك كە ئاستی ئاوی جەستەی ئاسای بێت دەبێت لە ڕۆژێكدا 4 بۆ حەوت جار میز بكات بەڵام كەمتر لەم ڕاددەیە ناسروشتیە و مانای ئەوە دەگەیەنێت ئاوی جەستەت كەمترە لە ئاستی سروشتی .
وێستگە