چۆنیەتی ئامادەكردنی شله‌ی قه‌یسی
که‌ره‌سته‌کان:
1- چارەكە کیلۆیه‌ک قه‌یسی
2- گۆشتی سوور
3- دوو که‌وچکی چێشت شه‌کر
4- کشمیش
5- ڕۆن
چۆنیه‌تی دروست کردنی:
- سه‌ره‌تا قه‌یسیه‌که جوان پاک ده‌کرێته‌وه و دەشۆردرێتەوە و که‌ر که‌رت ده‌کرێت و له ڕۆندا سوور ده‌کرێته‌وه.
- یه‌ک کوپ ئاوی تێده‌که‌ین و لەسەر ئاگرەکە دایدەنیین.
- دوای ئه‌وه‌ی که ئاماده‌بوو و کشمیش و شه‌کری ده‌که‌ین به‌سه‌ردا.
- گۆشتەکە بە جیا بکوڵینە و تێیبکە.
- له‌سه‌ر ئاگرێکی مامناوه‌ند دا ده‌نرێت تا ئاماده ده‌بێت.
*دەتوانیت کەمێک بادەم یان هەرشتێکی دیکە کە خۆت ئارەزوی دەکەیت بیکەیتە ناوی.
ئێستا ئامادەیە و عافیەتان بێت...
تیبینی / ئه‌گه‌ر بته‌ویت شیرین بیت ریژه‌ی شه‌كره‌كه‌ی زیاد بكه به پیی بیویست
وێستگە ستایل