رێگەیەکی نوێ بۆ درووستکردنی بارانی دەستکرد
بارانی دەستکرد یەکێکە لەو داھێنانەی ئێستا زاناکان زۆر سەرقاڵن پێوەی و دەیانەوێت ئەو ناوچانەی کە لە زەویدا بارانی کەمی لێدەبارێت بارانی دەستکردی لێببارێنن.
یەکێک لەو رێگا نوێیانەی بۆتە جێی سەرنج بۆ بەرھەمھێنانی بارانی دەستکرد بریتییە لە فڕۆکەی بچووکی لێ فڕۆکەوان (Drone) و ئێستا لە یەکێک لە بیابانەکانی ئەمەریکی تاقیکراوەتەوە و توانراوە بەھۆی ئەو ماددانەی تیایدا دایانناوە ھەڵمی ئاو کۆبکرێتەوە و ھەوری پێ درووست بکرێت و ئەگەری باران بارین زۆر دەکات.
ھاوکات ئەگەر ئەو کارە سەر بگرێت و بتوانن بەو رێگەیە ھەور درووستبکەن و بارانی پێ ببارێنن ئەوا لە زۆربەی وڵاتە وشکەکاندا ئەو کارە تاقیدەکرێتەوە، بەڵام ئێسا توێژینەوەکان بەردەوامن بۆئەوەی رێژەی ئەو ماددەیە بدۆزنەوە کە فڕۆکەکە پێویستە ھەڵیبگرێت و ھەوری پێ درووست بکات و دەستبەجێ باران ببارێنێت.
سرچاوه:تۆڕی هەواڵی سڵیمانی