پێنج بنه‌ما بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ
یه‌كێك له‌و كاره قورسانه‌ی دوچاری دایك‌و باوك ده‌بێته‌وه په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌یانه، چونكه ئه‌ركێكه پێویستی به‌زانیاری‌و لێهاتوی هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ بۆیه پێویسته ڕه‌چاوی چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بكرێت له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا له‌وانه:
رێزگرتن: نهێنی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ك بریتیه له‌ڕێزگرتن له‌یه‌كتری بۆیه ده‌بێت به‌رێزه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵ قسه بكرێت له‌هه‌ر ژینگه‌یه‌كی جیاوازدا بێت.
گوێڕایه‌ڵی: سروشتی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كه سه‌ركێشه‌و حه‌ز به‌شكاندنی یاسا‌و رێنمایه‌كان ده‌كات له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ی منداڵ بكه‌ن رێز له‌به‌رامبه‌ره‌كانی بگرێت‌و هه‌ندێكجار پاداشتی بدرێته‌وه تاكو ڕابێت له‌سه‌ر گوێرایه‌ڵیكردن.
ئه‌ده‌ب: یه‌كێك له‌جوانترین رێنمایه‌كان پێویسته فێری منداڵ بكرێت نواندنی ئه‌ده‌به به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ری.
به‌رپرسیاریه‌تی: ئه‌وه‌ش به‌هایه‌كی به‌رزه پێویسته به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵ فێر بكرێت سه‌ره‌تا له‌كۆكردنه‌وه‌ی یاریه‌كانیه‌وه، دواتر فێركردنی چۆن جل‌و به‌رگی كۆبكاته‌وه‌و ددانه‌كانی خاوێن بكاته‌و واتا به‌پێی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی به‌رپرسیاریه‌ته‌كانی بۆدیاری بكرێت.
بونیادنانی هاوڕێیه‌تی: پێویسته دایك‌و وباوك رێگا بده‌ن منداڵه‌كه‌یان تێكه‌ڵ به‌كۆمه‌ڵگا بێت‌و بونیادی هاوه‌ڕێیه‌تی بنێت به‌ڵام پێویسته كه‌سه‌كان جێگای گومان نامۆ نه‌بن.
لێبورده‌یی: پێویسته منداڵ فێری ئه‌وه بكرێت چۆن لێبوردنی هه‌بێت به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر كه‌سانی له‌خۆی گه‌وره‌تر‌و له‌وكاتانه‌ی ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه دان به‌هه‌ڵه‌كه‌یدا بنێت.
سەرچاوه: ڕۆژنامەی هاوڵاتی