• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 180
  • پێنج شەممه 30/2/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنیەتى ئامادەکردنى مریشکى سوورەوەکراو بە برۆکلى و قارچک


 
پێداویستییەکان:

کیلۆیەک سنگى مریشک، ئێسک و پێستەکەى لابرابێت، کرابێت بە کەرتى چوارگۆشەییەوە.

چارەکە پەرداخێک ئارد.

پەرداخێک ئاوى مریشک.

چارەکە پەرداخێک هەنگوین.

چارەکە پەراخێک سۆسى سۆیا.

نیو کەوچک زەنجەبیلى تازە، لە ڕەندە دراو.

دوو سیر، لە ڕەندە دراو.

دوو کەوچک زەیتى کونجى.

کەوچکێکى گەورە زەیتى زەیتون.

کیلۆ و چارەکێک برۆکلى، کەرتکراو.

پیازێکى بچوک، کەرتکراو.

سێ چارەکە کیلۆیەک قارچک.

چۆنیەتى ئامادەکردن:

هەر چەورییەک بە سنگى مریشکەکەوە هەبێت لێ دەکرێتەوە و وازى لێ دەهێنرێت وشک ببێتەوە.

لە دەفرێکى مامناوەنددا مریشک و بەشێک لە ئاردەکە تێکەڵ دەکرێت.

لە دەفرێکى تردا ئاردەکە و ئاوى مریشک و هەنگوین و سۆسى سۆیا و زەنجەبیل و سیر و زەیتى کونجییەکە تێکەڵ دەکرێت.

زەیتى زەیتونەکە لە تاوەیەکدا گەرم بکە و مریشکەکەى پێ سووربکەرەوە، ئینجا پیاز و قارچکەکەى تێبکە و دواتر برۆکلیەکەشى بۆ زیاد بکە.

سۆسەکە بکە بەسەر مریشک و قارچک و برۆکلیەکەدا و با جوان سورببنەوە پێکەوە.

دواى سووربوونەوەیان پێشکەشى بکە.