چارەسەرکردنى کێشەکانى دواى هاوسەرگیرى
هەموو پەیوەندییەکى هاوسەرگیرى بە ساتى خۆش و کێشەشدا تێدەپەڕیت، چونکە هەردوولا لە قۆناغى تەنهاییەوە دەڕۆنە قۆناغى بەرپرسیاریەتى و ئەمەش ئاسان نییە.
زۆر گرنگە نەهێڵن کێشەکان پەرە بسەنن و کار بکەنە سەر هاوسەرگیریەکاتان، پێش ئەوەى کێشەکان گەورە ببن بەم شێوازانە چارەسەریان بکەن.
جیاوازى کەسایەتى:
نابێت لە یەکەم مانگەوە جیاوازى کەسایەتیتان ببێتە کێشە و ئەمەش بە ڕۆشتنى کات و زیاتر ناسینى یەکتر چارەسەر دەبێت.
کێشەى خێزانى:
هەندێک لە خێزانەکان لە ڕۆژى یەکەمەوە دەستدەوەردەنە پەیوەندى نێوان هاوسەرە تازەکانەوە، دەبێت ژن و پیاو ئاگاداربن و سنور دابنێن بۆ تەداخولى دەرەوە و خێزانەکانیان تا ئەوە نەبێتە کێشە بۆیان.
نابەرپرسیاریەتى:
هەندێک جار یەکێک لە لایەنەکان زۆر ناز دەکات و وا دەزانێت هەر هەمان ئەو کەسەیە کە پێشتر دایکى نازى دەداتێ، پێویستە ڕاشکاوانە لەگەڵ یەکتردا قسە بکەن و هەر لایەنە بەرپرسیاریەتیەکانى خۆى بزانێت.
سەرەتاى ڕۆتین:
مەهێڵە ژیانت ببێتە ڕۆتین هەر کە هەستتان کرد ماوەیەک هەمان کار دووبارە دەکەنەوە سووپرایز بۆ یەکتر ئامادە بکەن و بچنە دەرەوە و کاتێکى خۆش بەسەر ببەن.
سەرچاوه: سایتی NRT