ڕۆژانە هەنگی دنیا بخۆن
خواردنی میوه و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه چه‌ور و قورسه‌كان، وا ده‌كات هه‌میشه خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و چالاك بن، چونكه میوه‌كان سوودیان یه‌كجار زۆره و پێویستیه‌كانی جه‌سته له كانزا و ڤیتامین و خۆراكه جۆراوجۆره‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیش به جه‌سته بگه‌یه‌نن.
به بڕوای شاره‌زایان ئه‌و گوته‌یه ته‌واو دروست و به‌جێیه، كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆت ببیت به پزیشكی خۆت، پێویسته به‌رده‌وام میوه بخۆن و گرنگی به جۆره جیاوازه‌كانی میوه بده‌ن له شوێنی خواردنه قورسه‌كان. میوه‌كان هه‌رچه‌ند گرنگن بۆ جه‌سته، به‌ڵام وه‌رزین و له‌گه‌ڵ كۆتایی وه‌رزه‌كان به‌شێكیان ئیتر به‌رهه‌م ناده‌ن و به‌شێكیشیان دێنه به‌رهه‌م، شاره‌زایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه خۆمان رابهێنین له‌سه‌ر سیستمێكی خواردنی میوه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر وه‌رزه و چ میوه‌یه‌ك هه‌یه و به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی میوه‌كه‌ی پێشتر بێ، ئیتر ده‌ست بكه‌ین به خواردنی ئه‌و، كاتێك میوه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می نامێنێت.
یه‌كێك له‌و میوانه‌ی ماوه‌ی هاتنه به‌رهه‌می كورته، به‌ڵام سوودی گه‌لێك گرنگ به ته‌ندروستی و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت، بریتییه له میوه‌ی هه‌نگی دنیا، ئه‌م میوه‌یه سه‌ره‌تا له چین و ژاپۆن دۆزرایه‌وه و بۆ خواردن كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرا و پاشان وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاست سوودیان لێ وه‌رگرت و له ته‌ك میوه‌كانی تر بۆ خواردن به‌كاریان هێنا. هه‌نگی دنیا میوه‌كه كه ڤیتامین و پڕۆتینی زۆر له خۆ ده‌گرێ و ده‌بێته هۆی دابین كردنی ته‌ندروستییه‌كی باش و دوورتان ده‌خاته‌وه له پزیشك و ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌ریه‌ك له ڤیتامینه‌كانی A,B,C.
جگه‌له‌وه هه‌نگی دنیا پرۆتین و رێژه‌یه‌كی زۆر له كاربۆهیدراتی تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به بڕێكی زۆری دژه ئۆكسید، پزیشكانی كه‌نه‌دا له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و میوه‌یه و سووده‌كانی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك رۆژانه 10 دانه له میوه‌ی هه‌نگی دنیا بخوات، ئه‌وا گۆڕانی گه‌وره و گرنگ له ته‌ندروستی مرۆڤه‌كه روو ده‌دات و گۆڕانكارییه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
ـ هەنگی دنیا به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ڤیتامین C ماده‌ی كۆلاجین له جه‌سته ده‌پارێزێت و ئه‌و ماده‌یه به‌رپرسه له نه‌هێشتنی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری و تێكچوونی پێستی رووخسار.
ـ بڕێكی زۆر دژه ئۆكسیدی تێدایه و ئه‌مه‌ش جه‌سته له تووشبوون به جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌رده‌وام هه‌نگی دنیا بخۆین، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی تووشبون به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه دوورتان ده‌خاته‌وه.
ـ دڵ لە نەخوشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌پارێزێت.
ـ رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین Bی تێدایه و ئه‌م ڤیتامینه‌ش مێشكی مرۆڤ له تووشبوون به كێشه و نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت، ته‌ركیز زیاد ده‌كات و خانه‌كانی مێشك ده‌بوژێنێته‌وه و ئارامی و پشوو به مێشك ده‌دات.
ـ هەنگی دنیا بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایه، ئەمەش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له چالاكبوون و ته‌ندروستی پرۆسه‌ی هه‌رس و هاوكات چه‌وری كه‌مه‌ر ده‌توێنێته‌وه
ـ ڕێژەیه‌کی زۆر ئاوی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابین کردنی ئاوی لەش و پاراستنی لەش لە کەمبوونەوەی ئاو و شلەمەنی.
ـ سودێکی تری هەنگی دنیا بریتیە لە پاراستنی چەوری و کۆلیسترۆلی خوێن و پاکردنەوەی مولوولەی خوێن لە چەوری.
سەرچاوه: سایتی وشه نێت