• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 401
  • شەممه 1/3/1395
  • رۆژژمێر :

ترشیاتی هەنار بە چەوەندەر

ترشیاتی هەنار بە چەوەندەر

پێداویستیەکان:
چەوەندەر 5 دانە
سێو 3 دانە
هەنار 2 دانە
سرکە بە پێی پێویست
شەکر بە دڵی خۆت

شێوازی دروستکردنی:
سەرەتا چەوەندەرەکە بە کاڵی پاک بکەن و پاشان ئەوەندە سرکەی تێبکەن، تا چەوەندەرەکە دایبپۆشێت.

دواتر بیکەنە سەر ئاگر و ئەوەندە بکوڵێت تا خەست دەبێتەوە.

سێوەکەش بە هەمان شێوە پاک بکەن و بیدەن لە ڕەنە و بیکەنە مەنجەڵی چەوەندەرەکەوە، دواتر شەکرەکەی تێبکەن.

شیرینی ترشی هەنار بە دڵی خۆتانە و دەتوانن شەکری کەم یان زۆر بکەن.

لە کۆتاییدا پاش سارد بوونەوەی پێکهاتەکانی سەرەوە، هەنارەکەی تێبکەن، بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە قوتویەکی شووشەییدا دایبنێن با تامی خۆش بێت.

دەتوانن شەکری کەمی تێ بکەن و لە جیاتی ئەوە خوێی تێبکەن.

 


خەندان لایف-