پەیوەندی ئۆتیزم و خۆراك
لیکۆلینه‌وه‌یه‌کی زۆر ئه‌نجام دراوه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆراک له وانه‌یه کاریگه‌ری هه‌بیت له سه‌ر ئۆتیزم، وه‌ك بۆ نمونه ڤیتامین و توخمه کانزایی یه‌کان که گرنگن بۆ کار کردنی له‌ش، به‌لام هه‌تا ئیستا کا به‌لگه‌ی دروست به ده‌سته‌وه نی یه که ڤیتامینه‌کان و کانزا‌کان کاریگه‌ری هه بیت .
هه‌ندێک له باوان ده‌لێن که ڤیتامین "ب" کاری باشی هه‌بوو له به‌ره‌و باشبوونی ئۆتیزم وه هه‌ندێک ده‌لێن که ڤیتامین " ب" و مه‌گنیسیوم ئه‌م تێکه‌له کاری باشی هه‌بووه له سه‌ر به‌ره‌و باشبوونی ئۆتیزم، له راستی دا ڤیتامین "ب" ریکخه‌ری کۆئه‌ندامی ده‌ماره، وه ئه‌و که‌سانه‌ی که ڤیتامین "ب " وه‌رگرتوو به‌ره‌و باشیبوون چوون له‌گه‌ڵ ڤیتامین "سی" .
ئه‌گه‌ر نیازت بوو که ڤیتامین و کانزا‌کان به کار بهینیت ئه‌وا ده‌بیت له‌گه‌ڵ دکتۆر قسه بکه‌ی تا بۆت دیاری بکات که جه‌ندی به کار بینیت وه به هیزی جه‌ند بیت وه ماوه‌که‌شی جه‌ند بیت، چوونکه هه‌ندێک ڤیتامین ئه‌گه‌ر بری زیادی لی به‌کار هات ئه‌وا زیان ده‌گه‌یه‌نیت نه ک سوود .
گۆران کاری له خۆراك دا هه‌تا ئیستا بابه‌تێکه گفتوگۆی زۆری له سه‌ره، که هه‌ندێک له باوان ده‌لین که مادده‌ی "گلوتین " که له دانه‌وێله هه‌یه وه مادده‌ی کاساین که له شیری مانگا دا هه‌یه ده‌بنه هۆی بوونی ئۆتیزم . به گوێره‌ی ئه‌م بیردۆزه ئه‌وا مادده‌ی گلوتین و کازین که پرۆتینن که به ته‌واوی هه‌رس نابن له گه‌ده دا وه که به‌شیکی گچکه له م پرۆتینانه ده‌گه‌ن به سوری خوێن که پی یان ده‌لین پپتیده‌کان "، ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر ده‌ماغ، وه ده‌توانریت له پشکنینی میزی ئۆتیزم " پپتید " ببینرێت . هه‌ندێك له لیکۆله‌ره‌وه‌کان باوه‌ریان وایه که پپتیده‌کان له‌گه‌ڵ مادده‌ی سیرۆتۆنین که ماددەیەکی هانده‌رە لە مێشک‌دا ده‌بنە هۆی ئۆتیزمی . به لابردنی مادده‌ی گلوتین و کاساین ئه‌وا زه‌ره‌ر که‌م ده‌بیته‌وه . لێکۆله‌ره‌وه‌کان ده‌لێن منداڵ نابیت ئه‌م دوو مادده بخوات، وه ئۆتیزم خۆراکی ده‌بێت ئه‌م دوو مادده‌ی تیدا نه بیت .
باوان ده‌لێن منداله‌کانمان به‌ره‌و باشی جوون دوای پی دانی خۆراكی بی گلوتین و کاساین .
گۆران له سیسته‌می خۆراك تائیستا به‌لگه‌ی ته‌واوی له سه‌رنی یە وە هەولەکان بەردەوامن و زانست هەردەم بەرەو پیشوەجوونە، ئه‌گه‌ر ویستت تاقی که‌یه‌وه ئه‌واو ده‌بیت به هاوکاری دکتۆری منداله‌که‌ت یان دکتۆری ده‌روونی بیت وه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ تاقی بکه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی چاکی دا به ده‌سته‌وه ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بیت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به گۆران نه‌کرد ئه‌وا ده‌وه‌ستی .
سەرچاوه: سایتی سپی میدیا