• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1510
  • یەكشەممه 9/3/1395
  • رۆژژمێر :

چەوری خوێن چۆن دروست دەبێت و چۆن چارەسەری دەكەیت؟

 چەوری خوێن


زۆربوونی چەوری خوێن یەكێكە لە زۆرترین نەخۆشییەكان كە تا ڕادەیەك هەر كەسێك لە تەمەنی ٢٥ ساڵ بەرەو سەر هەڕەشەی تووشبوونی لەسەرە. ئێستا لە وڵاتانی ئاسیایی لە سەدا ٢٠ی خەڵك تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.

چەوری خوێن بە چوونە سەری "تری گكیسرید" یان "كلۆسترۆڵی خوێن" دەگوترێت كە لە ئاستی خوازراویان زیاتر دەبن. تاقیكاری پزیشكی لەسەر خوێن تەنیا ڕێگای دڵنیا بوونەوە لەو نەخۆشییەیە.

زۆربەی ئەو نەخۆشانەی كە چەوری خوێنیان هەیە لە دەوری چاو، ئانیشك، بەری دەست، قامكەكانی دەست و پێ بازنەیەكی سپی لە چەوری دروست دەبێت. هەڵبەت ئەو نەخۆشییە هەندێك نیشانەی تریشی هەیە وەك سەرەگێژە، ژانی دەستی چەپ، قورسبوونی دەستەكان، ژان لە بەشی ڕاستی جەستەدا و وزە وز لە گوێچكەكاندا.

ئەو كەسانەی كە قەڵەون یان كێشی زیادییان زۆرە لە جەستە دا، كەسانێك كە لە خواردنەكانیاندا تا ڕادەیەكی زۆر لە چەوری كەڵك وەردەگرن، جگەرە دەكێشن یان لە بنەماڵەكەیاندا كەسانێك كە چەوری خوێنیان هەیە ئەوە ئەگەری توشبوونیان بەو نەخۆشییە زۆرە.

بەڵام بۆ هەر كەسێك ئەگەری ئەوە هەیە كە چەوریی خوێنی بچێتە سەر بە بێ ئەوەی نیشانە یەكی هەبێت. چەوریی خوێن ئاسەواری زۆری هەیە وەك:

تووشی نەخۆشی شەكرە بوون: چەوری خوێن تا ڕادەیەكی زۆر دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی كە نەخۆشی شەكرە بەدی بێنێت بە هۆی ئەوەیكە كاروباری سووتان و سازكردنی شەكر لە خوێندا تووشی هەڵە دەكات.

گیرانی دەمارەكانی خوێن: هەرچی چەوری خوێن زیاتر بێت ئەوە بە هۆی ئەو چەورییەوە دەمارەكانی خوێن دەگیرێن.

نەخۆشیی جەرگی چەور: ڕاستە، زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشەكانی چەوریی خوێن جەرگیان چەور دەبێت و تەنانەت ئەو چەورییە بە ڕێژەیەكی زۆر لە جەرگیاندا دەمێنێتەوە.

فشاری خوێنی سەرێ: یەكێكی تر لە ئاسەوارە ناخۆشەكانی چەورییە.
بۆ دەرمانكردنی ئەو نەخۆشییە بە گشتی پارێزی زۆر سەخت دەدرێت بە نەخۆش و لەگەڵ ڕاگرتنی ئەو پارێزە تا ڕادەیەك نەخۆشییەكە كەم دەكات، یانی ئاستی چەوریی خوێن دێتە خوارێ. باشترین دەرمانی چەوری لە ئێستای زانستی پزیشكیدا "مێدفۆرمین"ە كە ناهێڵێ چەوری بچێتە ناو خانەكانی خوێنەوە. لە گیا و دەرمانە سروشتییەكاندا بیبەر زۆر بە سوودە بۆ هێنانە خواری چەوری لە خوێندا، بەڵام بە گشتی خۆ پاراستن لە خواردنی چەور، نەخواردنی ژەمە خێراكان، خواردنی ڕێژەیەكی زۆر لە سەوزەی شیوت و هەروەتر خواردنی بەڵاڵوك، تووی شیرین و هەنار دەتوانن دەرمانێكی باش بن بۆ هێنانە خواری چەوریی خوێن.

 

سایتی هەولێر