• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 133
  • شەممه 15/3/1395
  • رۆژژمێر :

زیاترین خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەچی دەمرن

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن كە چەند نەخۆشییەكی دیاریكراو هەن كە هۆكارن بۆ زۆرینەی حاڵەتەكانی مردن لە وڵاتانی كەندا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

دوێنێ دووشەم كۆنگرەیەكی پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی لە دوبەی لە ئیمارات بەناوی "بنیاتنانی كەرتی چاودێری تەندروستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دەستی بەكارەكانی كرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەو كۆنگرەدا ئاماژە كرا كە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و كۆئەندامی هەناسە و شێرپەنجە و گورچیلە هۆكارن بۆ گیانلەدەستدانی زیاتر لە 60%ی حاڵەتەكانی مردن لە وڵاتانی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

لەو كۆنگرەدا كە شەش هەزار كەس بەشداری تیادا دەكەن و تیایدا 70 شارەزای تەندروستی لە 70 وڵات قسەی تیادا دەكەن، داوایان كرد بەپاڵپشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەكگرتووەكان كار بۆ دانانی پلان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشیانە و هۆكارەكانی بكرێت.

بێجگە لە هۆكاری بۆماوەیی، هۆكارە ژینگەییەكان و پەیوەست بەدەوروبەر و سترێس و سیستمی ژیان و خۆراكی رۆژانەی تاكەكانی كۆمەڵگە تەندروستی ئەوانە دیاری دەكەن، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێجگە لەوەی بووەتە ناوچەی جەنگ و رۆژانە بۆمب و تەقەمەنی و مووشەكی جیاجیای تیادا بەكار دەهێنرێت كە هۆكاری زۆرێك لە نەخۆشییەكانن، خەڵكەكە لە دۆخێكی ئابووری و كۆمەڵایەتی و تەندروستی ناجێگیردا دەژین، ئەوەش تووشاری جۆرەها نەخۆشی درێژخایەن و مەترسیداریان دەكات.

 

سایتی وشەنیت