• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 111
  • چوار شەممه 19/3/1395
  • رۆژژمێر :

ڕه‌مه‌زان له‌م وڵاته‌ هه‌میشه‌ 12 کاتژمێره‌

 

گەشتیار و گەڕیدەکان ناویان ناوە گەوهەری ئەفریقا ، لە ناو وڵاتانی ئەفریقادا ناسراوە بە وڵاتی کورتە باڵا و تیمساحەکان، ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر هێڵی ئیستوا لەسەر گۆی زەوی، بەو هۆیەشەوە هەمیشە شەو و ڕۆژ تیایدا یەکسانە، کاتژمێرەکانی ڕۆژگرتن هیچ ساڵێک گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

دیارە کاتەکانی ڕۆژ گرتن و ڕۆژ شکاندن و پارشێو لە مانگی ڕەمەزاندا ساڵانە لە هەموو وڵاتێک گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

بەڵام یەک دەوڵەت هەیە بە ناوی ئۆگەندا لە کیشوەری ئەفریقا، بەهۆی هەڵکەوتووی شوێنی جوگرافییەوە، بەهیچ شێوەیەک کاتەکانی پارشێو و ڕۆژ وگرتن و ڕۆژ و شکاندن گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، بەشێوەیەک درێژی شەو و ڕۆژ بە درێژایی ساڵ وەک یەکە و هاووڵاتیان ١٢ کاتژمێر بەڕۆژ دەبن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە سەر هێڵی ئیستوا.

ئەوەی زیاتر دەوڵەتی ئۆگەندای جیاکردووەتەوە، شوێنەکەی کەوتووەتە سەر قەراغی دەریاچەی ڤیکتۆریا کە بەسەرچاوەی سەرەکی ئاوی ڕووباری نیل دادەنرێت.

میوەی مۆز بە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی ئەو وڵاتە دادەنرێت کە لە کاتی ئێواران و پارشێودا دەخورێت.

لە ئۆگەندا نزیکەی ١٠ ملیۆن مسوڵمان دەژین، لە لە ٢٧% بۆ ٣٠% ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدەهێنن، موفتی ئاینی لە دانیشتنێکی تایبەتدا لەلایەن کۆمەڵیک لە زانایانی موسڵمانەوە هەڵدەبژێردرێت، لەو پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە تا تەمەنی ٧٥ ساڵی.

 

جام کوردی