• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 184
  • دوو شەممه 24/3/1395
  • رۆژژمێر :

هۆکار و چارەسەرەکانی سەرئێشە لەکاتی بەڕۆژوو بووندا


بەشێک لەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن ، لەماوەی بەڕۆژووبوندا بەدەست کێشەی سەرئێشەوە دەناڵێنن ،کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی جیاواز ، لەگەڵ ئەوەشدا چەند ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە :
هۆکارەکانی سەرئێشەی پێش بەربانگ کردنەوە:
کەمبونەوەی ڕێژەی شەکری گلوکۆز لەخوێندا و کەمبونەوەی ڕێژەی ئاو لەجەستەدا هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی مێشک بڕی پێویست ئۆکسجین و شەکری بۆنەچێت کە بەشێوەیەکی سروشتی پێویستی پێیەتی ،ئەم جۆرەی سەرئێشە لەڕۆژەکانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا کەسی ڕۆژووگر هەستی پێدەکات .

هۆکارەکانی سەئێشەی دوای بەربانگ کردنەوە:
زۆرێک لە ڕۆژووگران دوای بەربانگ کردنەوە توشی ئازاری سەر دەبن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر خۆراک دەخۆن و گەدە توانای هەرسکردنی ئەو بڕە زۆرەی لەخۆراک نیە ،بۆ ئەوەش بڕێکی زۆر لەخوێن لەلایەن جەستەوە ڕەوانەی گەدە دەکرێت و بڕی ئەو خوێنەی جەستە بۆ مێشک دەینێرێت لەبڕی پێویست کەمتر دەبێتەوە ،لەبەر ئەوە کاتێک بەربانگ دەکەنەوە هەست بەئازاری سەر دەکەن هاوکات تێکچونی کاتەکانی خەوتن و گۆڕان لەژەمەکانی نانخواردن و کەمبونەوەی خواردنەوەی چاو قاوە.

بۆ ئەوەش دەتوانن بەم هەنگاوانە چارەسەری ئەم دوو جۆرەی سەرئێشە بکەن:

1-پێویستە گرنگی بدرێت بە بڕ و جۆری ئەو خۆراکانەی دەخورێن لە دوای بەربانگ کردنەوە ، ژەمی پارشێو گرنگی پێبدرێت و لەبیر نەکرێت .

2-هەوڵ بدەن کاتژمێری بایلۆجی جەستەتان ڕێکبخەن بەوەی بڕی پێویست بخەون .

3-کاتێک بەربانگ دەکەنەوە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە .

4-دوور بکەوەرەوە لە هەموو ئەو بابەتانەی کە توشی نائارامی دەرونیت دەکات .

5-لە ڕۆژەکانی سەرەتای ئەم مانگەدا خۆراکی زۆر شیرین مەخۆن بۆ ئەوەی گۆڕانێکی کتوپڕ لەڕێژەی خوێنتاندا ڕونەدات و کێشەی تەندروستیتان بۆ دروست نەکات .

6-دوور بکەونەوە لەبەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر کاتێک بەڕۆژوون.

7-ئەو خۆراکانە بخۆن کە ڤیتامین بی 12 ی تێدایە ،چونکە ئەمە بەیەکێک لە چارەسەرەکانی سەرئێشە دادەنرێت .

 

سەرچاوه: سایتی رادیۆ کوردی سورانی