ئێره کۆشکی سەدام حەسێنه!!
ئێره هه‌مان بالکۆنی ناسراوه که سه‌دام حوسێن له‌م شوێنه‌وه فه‌رمانی هێرش کردنه سه‌ر ئێرانی ده‌رکرد.
ئێره کۆشکی سه‌دامه و ئه‌مه‌ش هه‌مان بالکۆنی ناسراوه که دیکتاتۆری پێشووی عێراق به ته‌قاندنی گوله‌یه‌ک وه‌ک هێمای هێرش کردنه سه‌ر ئێران، شه‌ڕێکی هه‌شت ساڵه‌ی ده‌ستپێکرد که تێیدا به سه‌دان هه‌زار که‌س بوونه قوربانی.
به‌ڵام چاره‌نووسی دیکتاتۆره‌کان هه‌ر له‌ناوچوونه و ئه‌و حکومه‌تانه‌ش که پشت به گه‌له‌که‌ی خۆیان ده‌به‌ستن به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و کات شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حکومه‌تێکی ساوا بوو، سه‌دام وای ده‌زانی که به هێرش کردنه سه‌ر ئێران به زووترین کات ئه‌م وڵاته داگیر ده‌کات، به‌ڵام خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی ئێرانییه‌کان شکستێکی گه‌وره‌ی به‌و دیکتاتۆره خوێنمژه سه‌پاند، دیکتاتۆرێک که به‌رامبه‌ر به دانیشتووانی وڵاته‌که‌ی خۆیشی هه‌ر کرده‌وه‌ی دڕندانه و نامرۆڤانه‌ی هه‌بووه. کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی کوردانمان هه‌ر له بیر ماوه .......
سایتی جام کوردی