• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 247
  • چوار شەممه 26/3/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن لە سیسرکی ناوماڵ رزگارت ببێت


سیسرک لەناوماڵدا یەکێکە لە مێرووە پیسەکان و ھەندێک کەس لێی دەترسن، ھەربۆیە دەتوانیت بە چەند رێگەیە بنەبڕیان بکەیت.
ئەو رێگانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-خوێی بۆراکس لەگەڵ شەکردا تێکەڵ بە بەڕێژەی ١ بۆ ٣ و بیخەرە ئەو شوێنانەی سیسرکی تێدایە و بۆنەکەی دەتوانێت دووریانبخاتەوە.
-ئەو قاوەیەی کە لە فلتەدا دەمێنێتەوە و پاشماوەیە بیخەرە ئەو شوێنانەی سیسرکی لێیە و بەتایبەت کونەکانیان و ئەوەش نایانھێڵێت.
-رێحانەی کێوی یان رێحانەی ئاسایی لەناوماڵدا دابنێ و بەوشێوەیە بە بۆنەکەی تێکدەچن و نایەنە ناو ژوورەکانەوە.
-ئەگەر حەز دەکەیت بیکوژیت و کەمن ئەوا پەرداخێک شەربەتی شیرین لەناوماڵدا دابنێ و چاودێری بکە و بەزوویی دێت و ئەوکات بیکوژە.
-زەیتی نەعنا بکەرە ناو سپرایەکەوە و بیپرژێنە پیایدا یان بە شوێنەکەیدا و ئەوەش لەناوی دەبات.

 

سەرچاوه:تۆڕێ هەواڵێ سڵیمانی