بەڕێگای سروشتی کێشەکانی کرداری هەناسەدان چارەسەر بکە
کرداری هەناسەدان چالاکییەکی بەردەوامە لە لەشی مرۆڤدا، چونکە ژیانی مرۆڤ لەسەر وەرگرتنی ئۆکسجین وەستاوە، لەهەمانکاتدا هەناسەدان نێوەندێکە بۆ وەرگرتنی میکرۆب و بەکتریای زیانبەخش و دواجار هۆکارێکە بۆ ژەهراویبوون کە رەنگە تووشی هەوکردن یان تەنگەنەفەسی و ئەنفلۆنزا هەوکردنی لەوزەتێن و کۆکە و ڕەبو و نەخۆشییەکانی تری هەناسەدانت بکات.
پێگەی "hayatouki" باس لە سوودەکانی چەند پێکهاتەیەکی ڕووەکی دەکات بۆ کرداری هەناسەدان، بەتایبەتی ئەو کەسانەی زۆر هەستیارن.
پێکهاتە ڕووەکییەکان یارمەتیدەرە بۆ هێورکردنەوەی هەناسەدان و نەهێشتنی کۆکە و ڕێگریکردن لە میکرۆبی زیانبەخش و ئەو پیسیانەی لەڕێی دەمەوە دێنە دەرەوە.
کافور پێکهاتەیەکی ڕووەکی سوودبەخشە و هەناسەدان ئاسان و ئارام دەکاتەوە، هەڵمژینی بۆنەکەی باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی کۆکە و بەڵغەم، بەهۆی بوونی پێکهاتەی سینولەوە.
زەعتەران بڕێکی زۆری ڤیتامینی تێدایە و دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەش، سوودێکی زۆری هەیە بۆ کرداری هەناسەدان.
گەڵای درەختی مۆز بۆنەکەی زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی کۆکە و ئارامکردنەوەی هەناسەدان.
نەعنا و زەیتەکەی بڕێکی زۆر پێکهاتەی مەنسولی تێدایە، پشوو بە ماسولکەکانی هەناسەدان دەدات.
لیمۆ پێکهاتەیەکی بەسوودە بۆ زۆر نەخۆشی، لەنێوانیشیاندا بۆ ئامێری هەناسەدان، لەو نەخۆشیانە ڕزگارتدەکات کە بەهۆی ڤایرۆس و بەکتریاوە تووشت دەبێت.
خەندان لایف