• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 64
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

ئەم شەربەتە هەستی تینوێتی كەمدەكاتەوە


بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی خواردنەوەی شەربەتی قەیسی لە مانگی رەمەزاندا چەندین سود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێـت.

بەپێی توێژینەوەكان شەربەتی قەیسی برێكی زۆر لە ڤیتامینەكان لەپێكهاتەكەویدا هەیە، بەجۆرێك ڕێژەی %40ی ئەو ڤیتامینانەی بۆ لەشی مرۆڤ پێویستن دابین دەكات.

 

بەڕای پسپۆڕەكان ئەو شەربەتە لەگەڵ ئەوەی هەستی تینوێتی كەم دەكاتەوە، هەروەها لەشی مرۆڤ لە ماندوێتی و كەم توانایی لە دەپارێزێت و تواناكانی مێشك بەهێز دەكات، ئەمەش لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ لەشی ڕۆژوەوان زۆر گرنگە.

 

بەپێی توێژینەوەكان قەیسی كارەكانی ریخۆڵە رێكدەخات، هەروەهاسودی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بە دەست گرفتی كەم خوێنیەوە دەناڵێنن، باشترین كاتیش بۆ خواردنەوەی ئەو شەربەتە پێش خواردنی  ژەمە سەرەكییەكانەوە.

 

سایتی سپی مدیا