کێشەی جگەر لە رەمەزاندا
پسپۆڕانی ته‌ندروستی رایدەگەیەنن ئەو کەسانەی بەهۆی جگەریانەوە توشی کێشەی تەندروستی بون، دەبێت بۆ رۆژو گرتن رای پزیشکی پسپۆر وەربگرن.
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن؛ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی درێژخایه‌نى جگەر بون، ده‌توانن به رۆژو ببن به مه‌رجێك ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ریان جێگیر بێت و چاره‌سه‌ری پێویست به‌كاربهێنن.
هەروەها ئەو کەسانەش کە کێشەی گرێ و هه‌ڵاوسانی جگه‌ریان هه‌یه گه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌وكردنه‌كه بێت ئه‌وا ده‌توانن به‌ڕۆژو ببن ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ته‌ندروستی دیكه‌یان نه‌بێت، بەڵام ئەو كه‌سانه‌ی گرێی گه‌وره له‌سه‌ر جگه‌ریان هه‌یه، باشتره به‌ڕۆژو نه‌بن، چونكه ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌كانیان به به‌رده‌وامی و له كاتی خۆیدا بخۆن، هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامیش پێویستیان به خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌كانه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ریان هه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا به ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره و دڵ و گورچیله‌وه ده‌ناڵێنن یاخود بورانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌باشتره به‌ڕۆژو نه‌بن.
پسپۆڕه‌كان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كێشه ته‌ندروستییه‌كانی جگه‌ریان هه‌یه دور بكه‌ونه‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر و چه‌ور و پرۆتینه‌كان بەتایبەت ئەگەر بە رۆژو ببن.
سەرچاوه : سایتی سبەی