باشترین شێوازی پەروەردەی منداڵ
پەرویزی پەرەستویی ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گفتوگۆیەکی پرۆفیسور حیسابی، باوکی عیلمی فیزیای ئێران و یەکێک لە گەورەترین بیرمەندانی ئەو وڵاتەی لە سەر شێوازی دروست پەروەردەی منداڵ بڵاو کردووەتەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
*باشترین ڕێگای پەروەردەکردنی منداڵ چییه؟
-وتی منداڵەکەی خۆت وەکو منداڵی دراوسێکەتان مامەڵەی لەگەڵ بکە.
*چۆن؟
-کاتێک منداڵی دراوسێکەتان لە ماڵی ئێوەیە، ڕێزی لێدەگریت و هەواڵی دەپرسیت.
کاتێک لە مەکتەب هاتەوە یەکسەر ناچی سەیری نمرەکانی بکەیت، بەڵکو سەرەتا ماچی دەکەیت و هەواڵی برسیەتی و تینویەتی لێ دەپرسیت.
لەسەر کاتی نوستن پرسی پێ دەکەیت و پێی دەڵێیت پێت باشە شەوان کەی بخەویت؟
بە بەرچاوی منداڵی دراوسێکەتانەوە شەڕ لەگەڵ خێزانەکەت ناکەیت و بەڕێزەوە یەکتری بانگ دەکەن.
کەواتە تۆش بزانە، منداڵەکەت و منداڵی دراوسێکەتان هەردووکیان میوانی ماڵەکەی تۆن، یەکێکیان چەند سەعات میوانی ماڵەکەی تۆیە و ئەوی تریان چەند ساڵ، هەردووکیان ڕۆژێک لە ماڵەکەت دەڕۆن.
سایتی خەندان لایف