ئەگەر ئێسکی ماسی لە قوڕگت گیربوو چی دەکەیت؟
ماسی بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەورییە بێ زیانەکان و ئۆمیگا٣ وە بە خواردنێکی زۆر بەسوود بۆ تەندروستی مرۆڤ دادەنرێت.
ماسى يه‌كێكه له‌وخۆراکانەی کە چه‌ندين سوودى جۆراو جۆرى هه‌يه بۆ له‌شى مرۆڤ، بەڵام ئێسكه‌كه‌ى تاڕاديه‌ك بێزاركه‌ره به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر له‌كاتى خواردنيدا زۆر ورد نه‌بيت ره‌نگه له‌گه‌رووت گير بێت و هه‌ندێكجاريش ده‌بێته هۆى خنکان.
ئه‌گه‌ر ئێسكى ماسى له‌قوڕگت گيربوو پیویستە چی بکەیت؟
ئەو کاتەی ئێسکی ماسی لە قوڕگت گیر دەبێت پێويسته رێگايه‌كى خێرا‌و ئاسان بدۆزيته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى ئه‌و ئێسكه له گه‌رووت دەربهێنیت، بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئاماژه به گیراوەی زه‌يتون ده‌كه‌ن كه باش‌ترين رێگايه بۆ نه‌رم بوونه‌وه‌ى ئێسكه‌كه و چوونە خوارەوەی.
چۆنيه‌تى دروست كردنى گیراوەی زه‌يتون:
سه‌ره‌تا چه‌ند ده‌نكێك زه‌يتون بێنه، ناوكه‌كه‌ى ده‌ربهێنه، پاشان كوپێك ئاو بهێنه و زه‌يتونه‌كه‌ى تێكه، بۆ ماوه‌يه‌ك بيخه‌ره سه‌ر ئاگر تا ئه‌و كاته‌ى ئاوه‌كه گه‌رم ده‌بێت، دواتر به كه‌وچكێك تێکی بدە و کەم کەم بيخۆره‌وه.
بەمشێوەیە پاش چه‌ند خوله‌كێكی کەم ده‌بينىت ئێسكه‌كه نه‌رم بووه و له قوڕگت چووته خواره‌وه.