• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 236
  • پێنج شەممه 10/4/1395
  • رۆژژمێر :

خواردنەوە زیانبەخشەکانی پێش وەرزشکردن

 

ئاشکرایە کە زۆر ڕێنمایی پزیشکی هەیە، بۆ جۆر و شێوازی خواردن و خواردنەوەکان پێش ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی، بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین سوود لە ڕاهێنانە وەرزشیەکانت وەربگریت.

بەگوێرەی هەواڵی "hiamag" پێویستە پێش ئەنجامدانی وەرزش، ئەو جۆرە خواردنەوانە نەخۆیتەوە کە شیریان تێدایە، چونکە بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان، شیر دەبێتەهۆی هەڵگرتن و دانانی کاربۆهێدرات و پرۆتینی بەسوود بۆ ئێسک و ماسولکەکان، یارمەتی مانەوەی شلەمەنی دەدات لە لەشدا، بەڵام ئەگەر بێت و وەرزش بکەیت بەدوایدا سەرجەم سوودەکانی بەهۆی ئارەقەوە دەڕوات، هەر بۆیە لەدوای وەرزشکردن هەوڵبدە شیر یان ئەو خواردنەوانەی شیریان تێدایە بیخۆرەوە.

ئەو شەرباتەنەی بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، هۆکارێکە بۆ بێزارکردنی گەدە و تووشبوونت بە سکچوون، ئەگەر پێش وەرزشکردن بیخۆیتەوە، هەرچەندە وزەیەکی زۆرت پێدەدایت، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەمە و زوو دەڕوات، هەر بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن بەوەی پێش ڕاهێنانی وەرزشی ئاوی گوێزی هیندی بخۆرەوە، یەکێکە لە باشترین جۆری خواردنەوەکان، چونکە چەوری و ڕێژەی کالۆری کەم و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و کالسیۆم و فۆسفات.

خواردنەوە گازیەکان لەهەموو کاتێکدا زیانبەخشن، بێگومان بەر لە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشیەکانیش، بێگومان کۆمەڵێک خواردنەوەی وەرزشی وزە بەخشیش هەیە، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان ئەو وزەبەخشانە تەنها دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کلوکۆزی خوێن و ئازاری ڕیخۆڵە دەدات، هۆکارێکە بۆ قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ.

 


خەندان لایف-