• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 162
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

سێو چەوریی لەش دەتوێنێتەوە
  
    

چەند پسپۆڕێك پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك لەسەر سودەكانی سێو بۆیان دەركەوتووە ئەو میوە بە یەكێك لە گرنگترین میوەكان دادەنرێتن كە كاریگەری لەسەر تواندنەوەی چەوری لەشە هەیە.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە بونی ترشی ئۆرسۆلیك كە یەكێكە لەو ترشانەی بە زۆری لە توێكڵی سێودا هەیە، سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی لەش و تواندنەوەی چەوری لەش، بەمەش وا دەكات ئەو كەسەی سێو دەخوات ئەگەری زیادبونی كێشی لەشی كەمبێتەوە.

ئەو پسپۆڕانە توێژینەوەكەیان لەسەر چەند مشكێكی تاقیگە ئەنجامداوە، كە بڕێكی زۆر لە چەوری لە لەشیاندا كەڵەكەبووە، بەڵام پاش ئەنجامدانی توێژینەوەكە بەهۆی كاریگەری ترشی ئۆرسۆلیك چەوری لەشی مشكەكان تواوەتەوە.

ترشی ئۆرسۆلیك كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانیش هەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە نەخۆشی شەكرە، هەروەها ئەگەری كۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەر كەمدەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی سودێكی زۆری بۆ پێست هەیە و جوانتر دەریدەخات.

 

 

_______________

تۆڕی هەواڵی کوردی