• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 149
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

ئەو نیشانە ترسناکانەی جگەر کە زۆر کەس پشتگوێی دەخات


ئایا دەزانیت کە جگەر گەورەترین ئەندامی پتەوە لە جەستەماندا کە چەندین ئەرکی جیاوازی هەیە؟ هەندێک لە گرنگترین ئەرکەکانی بریتیە لە:
- بەپاک هێشتنەوەی خوێنی جەستەمان.
- گلایکۆجین کۆ دەکاتەوە کە جۆرێکی شەکرە کە وزە دروست دەکات.
ئەمەش مانای ئەوەیە کە جگەر بەشێکی گرنگی جەستەیە، ئەگەر هەندێک کێشە ڕویان دا، لەوانەیە تەندروستیت بکەوێتە مەترسیەوە.
بەداخەوە، چەندین ڕێگە هەن کە لە ڕێگەیانەوە جگەر توشی گرفت و نەخۆشی دەبێت، بەڵام خەڵکی بێئاگان لەوەی کە کێشە لە جگەریان هەیە تاوەکو کە زۆر درەنگ دەکەوێت، دەرئەنجام لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی گرفتی تەندروستی زۆر جدی.
خۆشبەختانە، زانایان هەندێک نیشانەیان ئاشکرا کردووە کە لە ڕێگەیانەوە دەتوانرێت بزانرێت ئاخو جگەر گرفتی تەندروست هەیە یاخود نا.
نیشانەکانیش برتین لە :
1 - پێستت زەرد هەڵدەگەڕێت:
  یەکێک لە سەرەتاییترین نیشانەکانی تێکچوونی جگەر بریتیە لە گۆڕانی ڕەنگی پێست بۆ زەرد باو، کاتێک کە جگەر کێشە هەبێت ناتوانێت ئەو ماددە ژەهریانەی نێو خواردن دەستکاری بکات، لەبەر ئەوە زەرداوی زۆر لە جگەردا دروست دەبێـت و دەرئەنجام ڕەنگی نەخۆشەکە زەردباو دەکات، لە سەرەتادا زەردبوونەکە لە نینۆک و سەری پەنجەکانی دەست و قاچ و چاوەکانتدا هەستی پێدەکرێت.
2 - گۆڕانکاری لە پیسایی و میزدا دەبێت:
لەوانەیە ئەمە هەمیشە وا ڕوو نەدات، بەڵام جار جارە گرنگە سەردانی پزیشک بکەیت و شیکاری بۆ پیسایی و میزت بکەیت، چونکە ئەگەر پزیشک هەست بە هەر گۆڕانکاریەک لە ڕەنگی و پێکهاتەی ئەو دووانەدا بکات، لەوانەیە کێشەی جگەرت هەبێت. لە حاڵەتێکدا کە هەستت کرد میزەکەت کەفی زۆرە و ڕەنگی تاریک و ڕەش بووە، یاخود پیساییەکەت ڕەنگی سەیر و دەگمەنی هەبوو، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت لە زووترین کاتدا.
3-  هەست بە سک ئاوسانی ناسروشتی دەکەیت: 
لە حاڵەتێکدا کە سکت بە شێوەیەکی ناپێشبینیکراو لە پڕدا ئاوسا، لەوانەیە ئەوە نیشانەی ئەوە بێت کە کێشەی جگەرت هەیە، جگەری نەخۆش شلەمەنی دەرنادات، کەئەمەش وا لە سکت دەکات هەڵبئاوسێت.
4 - هەست بە ئازار دەکەیت:
لە حاڵەتێکدا کە هەست بە ژانەسک دەکەیت یاخود ئازارێکی زۆرت هەیە، دەکرێـت گرفتەکە بۆ جگەر بگەڕێتەوە، کاتێک جگەر بە باشی کار ناکات، دەبێتە هۆکاری دروستبوونی هەندێک ئازار لە سکدا،  بۆیە باشتروایە کاتێک ئازارێکی توندی سکت هەبوو، ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی تایبەتی بکەیت.
5- هێلنجی ترشی لە ناو دەم و ڕشانەوە:
ئەگەر زۆر هەستت بە هێلنجی و گەڕانەوەی ترشەڵۆک کردن بۆ نێو قورگ و دەمت، لەوانەیە کێشەی جگەرت هەبێت، کاتێک جگەر گرفتی هەبێت، پاڵ بە ترشە هەرسکەرەکانەوە دەنێت بەرەو سەرەوە، کە ئەمەش دەبێـە هۆی دروست بوونی هێڵنجدانەوە و کێشەی هەرسکردن. کەمی هەرسکردنیش لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ڕشانەوە.
لە هەر حاڵەتێکدا ئەگەر هەستت بەو نیشانانەی لای سەرەوە کرد، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنین بۆ جگەرت بکەیت.

 

__________

سایتی دواڕۆژ