• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 179
  • یەكشەممه 20/4/1395
  • رۆژژمێر :

٦ رێنمایی زمانی جەستە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر متمانەت پێبکەن

 

شێوازی دەرکەوتنی مرۆڤ لە ناو کۆمەڵگەدا یەكیکە لەو لایەنە گرنگانەی کە هەریەکێک لە ئێمە بە بایەخەوە لێیدەڕوانێت. هەموو کەسێک ئارەزووی ئەوە دەکات کە خەڵکی زیاتر متمانەی پێبکەن.

زانستی زمانی جەستە یەکێکە لەو تەنکینکە گرنگانەی کە دەتوانین بەکاریان بهێنین بۆ درووستکردنی متمانە لە ناو خەڵکیدا.

 

ئەمانەی خوارەوە چەند تەکنیکێکی زمانی جەستەن کە دەتوانی بەکاریان بهێنیت تا لەڕێگەیانەوە لایەنی بەرامبەر زیاتر متمانەت پێبکات:


١- پێکەنینی راستەقینە
پێکەنینی درۆ کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئاستی متمانە پێکردنت لە لایەن کەسی بەرامبەرەوە. بۆیە پێویستە تەنها ئەو کاتانە پێبکەنیت کە بەراستی لە ناخی دڵتەوە پێکەنینت دێت، ئەمە وات لێدەکات کە کەسی بەرامبەر وەک مرۆڤێکی راستگۆ لێت بڕوانێت بکات. پێکەنینی راستەقینە بە ئاسانی جیادەکرێتەوە لە پێکەنینی درۆ لە شێوازی کرانەوەی دەم، و شێوازی جوڵەی چاو و برۆ و روومەت.


٢- کەمێک بۆ پێشەوە بنوشتێرەوە
گەر لەگەڵ کەسێکدا دانیشتیت، لەسەر کورسیەکەت کەمێک خۆت بۆ پێشەوە بنوشتێنەرەوە بەرەو کەسی بەرامبەر، یاخود لەسەر بەشی پێشەوەی کورسییەکە دابنیشە نەک هەمووی. شارەزایانی بواری زمانی جەستە ئاماژە بەوە دەکەن کە هەتا لە رووی جەستەییەوە لە کەسی بەرامبەر نزیک ببیتەوە، ئاستی متمانە پێکردنت لەلای ئەو کەسە زیاتر دەبێت.


٣- سەیری ناوچاویان بکە
بۆ بەهێزکردنی ئاستی متمانە پێکردنت، لە کاتی گفتوگۆ کردن لەگەڵ کەسێکدا راستەوخۆ سەیری ناوچاویان بکە بەبێ چاو لادان. گەر وانەکەیت، رەنگە ئەو کەسە وای لێکبداتەوە کە تۆ راستییەکان ناڵێیت یان خۆت متمانەت بە قسەکانی خۆت نییە کە دەیانڵێیت.


٤- سەرلەقاندن
پێویستە وا لە کەسی بەرامبەر بکەیت کە تۆ متمانەت پێی هەیە و گوێ لە قسەکانی دەگریت و لەگەڵیدا هاوڕایت. بۆیە گرنگە کە زوو زوو سەرت بلەقێنی بۆ کەسی بەرامبەر، ئەمە دەیسەلمێنێت کە تۆ بیروهۆشت لەلای ئەوانە، بۆیە وایان لێدێت کە هەست بە ئارامی بکەن لەگەڵ تۆدا.


٥- رووی پەنجەکانت بخەرە ئەو کەسە
لە کاتی گفتوگۆ کردندا هەوڵبدە ئاراستەی پەنجەکانی قاچت لەسەر زەوی بەرەو ئەو کەسە بێت کە قسەی لەگەڵدا دەکەیت. بەم شێوەیە تۆ دەیسەلمێنیت کە رووت لەو کەسەیە و بەتەواوی گوێت لێگرتووە و دەتەوێت زیاتر لەگەڵیدا بمێنیتەوە. بەڵام گەر ئاراستەی قاچت رووی لە شوێنێکی تر بێت، ئەوا رەنگە پەیامی ئەوە بە کەسەی بەرامبەر بگەیەنێت کە تۆ نیازی بەجێهێشتنی ئەو شوێنەت هەیە و دەتەوێت زوو گفتوگۆکە کۆتایی پێبێت.


٦- دەستت لە گیرفانت دەربهێنە
دەستخستنە گیرفان دەبێتە هۆی ئەوەی کەسی بەرامبەر هەست بکات تۆ شتێکی لە دەشاریتەوە و هەست بە ئارامی ناکەیت لەگەڵیدا. بۆیە پێویستە دەستەکانت لەدەرەوە بن و کراوە بن بەرووی ئەو کەسەی قسەی لەگەڵدا دەکەیت.


 خەندان لایف