چۆنێتی دروستکردنی سەمبوسە
1سەمبوسە یەکێکە لەو خواردنە لاوەکییانەی کە لەپاڵ ژەمی سەرەکیدا پێشکەش دەکرێت، چنەدین رێگای جیاوازیش هەیە بۆ دروستکردنی، هەندێک کەس هەیە کە گۆشت ناخۆن و لەبری ئەوەش سپێناگ یان برۆکلی بەکار دەهێنن. بەڵام بەشیوەیەکی گشتی سەمبوسە بە گۆشتی سور یان گۆشتی مریشک دروست بکەن.
كەرەستەكان :
۳ پەرداخ ئارد
۳/٤ پەرداخ ماست
یەك هیلکە
دوو کەوچکی گەورە زیت
یەك کەوچکی چا خوێ
یەك کەوچکی گەورە شیر
یەك کەوچکی چا شەکر
یەك کیس پیکن پاودەر
بۆ ناوەکەی:
دەتواندرێت گۆشتی سور یان مریشک و پەنیر و پیاز و بیبەری وردکراو و بەهارات و خوێ بەکار بهێندرێت.
چۆنێتی ئامادەکردنی:
کەرەستەی هەویرەکەی تیکەل ئەکریت و باش ئەشیلدرێت تا دەبێتە هەویریکی جوان دوای بە زەرفێکی نایلۆن دادۆپۆشرێت تا تا ناواخەکەی بۆ ئامادە دەکرێت، دواتریش بە قالبی خۆی یان هەر شیوەیەک حەز بکەن دروست و لە فڕندا دەبرژێندرێت یان لە نێو رۆندا سوردەکرێتەوە.
سەرچاوە:
وێستگە ستایل