بە ترێ تەندروستیت بپارێزە
ترێ ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین جۆری ڤیتامین و چه‌ندین مادده‌ی خۆراكی به سود و رێژه‌یه‌كی زۆر له خوێ كانزاییه‌كان و پرۆتین و كاربۆهیدراتی تێدایە و خواردنی لە ژەمەکانی پارشێو و بەربانگدا بۆ رۆژوەوانان بەسودە.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان خواردنی ترێ له ژه‌مه‌كانی پارشێو و به‌ربانگدا فشاری خوێن نزم ده‌كاته‌وه و هه‌ستی تینوێتی كه‌م ده‌كاته‌وه به‌هۆی بونی ریژیەەکی زۆره‌ی ئاو له پێكهاته‌كه‌یدا.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ترێی ره‌ش بیری مرۆڤ به هێز ده‌كات و له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها توێكڵه‌كه‌شی رێگره له گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێر په‌نجه‌ی پرۆستات.
به‌ڵام ترێی سور ده‌ماره‌كانی دڵ فراوان ده‌كات و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، هه‌روه‌ها زیانه‌كانی تیشكی خۆر بۆ پێست كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ترێی سه‌وز رێگره له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری و توێكڵه‌كه‌شی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له چونه ژوره‌وه‌ی میكرۆب بۆ ناو له‌ش.
سەرچاوه:سبەی