ئەو خۆراکانەی ماسولکەکان لاواز دەکەن
ئه‌گه‌ر كاتێكی زۆر له یانه‌كانی له‌شجوانی و بایه‌خدان به جه‌سته‌ت ده‌ده‌یت بۆ بنیادنانی ماسولكه‌یه‌كی به‌هێز و پته‌و ئاگاداربە و دواتر هه‌موو جۆره خواردنێك مه‌خۆ.
ره‌نگه نه‌زانیت زۆر جۆر خواردن هه‌یه كه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌یت، زیان به ماسولكه‌كانت بگه‌یه‌نێت، ئه‌وكاته‌ش ماندوبوونی مه‌شق و راهێنان و چوونه یانه‌كانت به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
لێرەدا لیستێک لەو خۆراکانە دەخەینە ڕوو كه رێگه له گه‌شه‌ی ماسولكه ده‌گرن و ده‌بنه‌هۆی زیادبوونی چه‌وری له له‌شدا:
١- شیری چه‌ور: بۆ بنیادنانی ماسولكه‌یه‌كی به‌هێز، پێویستت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كالۆرییه هه‌یه كه رۆژانه جه‌سته‌ت وه‌ریده‌گرێت، بۆیه باشتره له چه‌وری دووربكه‌ویته‌وه به‌تایبه‌ت شیری چه‌ور.
٢- كه‌ره: ئەم خواردنەش یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه، به‌ڵام جۆره بازرگانییه له قتوونراوه‌كه‌ی ئه‌و كه‌ره‌یه، به‌هیچ جۆرێك سوودی بۆ ماسولكه نییه، چونكه ماددەی پارێزه‌ر و كالۆریی زۆر تێدایه.
٣- خۆراكی كێش دابه‌زاندن: بۆ بنیادنانی جه‌سته‌یه‌كی وه‌رزشی پته‌و، پێویسته هاوسه‌نگی له‌نێوان پێكهاته‌ی خواردنه‌كان وه‌ك كاربۆهیدرات و پرۆتین و چه‌وری رابگریت. لەبەر ئەوە ئه‌و خواردنانه‌ی كه بوونه‌ته باو بۆ دابه‌زاندنی كێش، ئه‌وه‌نده‌ی كالۆریی تێدا نییه كه به ته‌واوی به‌شی له‌ش بكات، كه‌واته ئه‌م خواردنانه وزه‌ی ته‌واوت ناداتێ و وزه‌ی له‌شت به‌خێرایی ده‌ڕوات.
٤- خواردنه برژاوه‌کان: ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌برژێن و له‌كاتی خواردندا كرته‌یان دێت، وەک چپسی پەتاتە و زۆر خواردنی تر ئه‌مانه زۆرجار لە ئارد و خومره و سۆده و شه‌كری دووباره دروستده‌كرێن كه به‌هیچ جۆرێك سوودی بۆ بنیادنانی ماسولكه‌كانت نییه.
سەرچاوه:سایتی کانالی Nrt