چۆنیەتی ئامادەكردنی ژەمی عدس پلو
پێویستیەكان :
- دوو كوپ نیسكی خڕ
-پێنج كوپ برنج
- نیو كیلۆ قیمە
-یەك پیاز
-یەك كوپ كشمیش
- دوو كەوچك زەعفەرانی گیراوە
هەنگاوەكانی ئامادەكردن :
قیمەكە جوان سوور بكەرەوە و پیازەكە وورد بكە لەگەڵ قیمەكە تێكەڵاوی بكە هەتا سوور دەبێتەوە دواتر بەهارات و زەردەچەوەی بكە بەسەردا .
ئێستا نیسكەكە جوان یشۆرەوە و بیكوڵێنە بەڵام با زۆر نەرم نەرم نەبێتەوە دواتر بیپاڵێوە ، دواتر مەنجەڵێك ئاوی تێبكە هەتا دێتە كوڵ و برنجەكەی تێبكە و خوێی بەپێی پێویست بۆ زیاد بكە تێكی بدە هەتا نەرم دەبێتەوە دواتر ئەمەش بپاڵێوە .
لەناو مەنجەڵێكدا برنج و نیسكە كوڵاوەكە كە پاڵاوتوتە تێكەڵاوی بكە و ڕۆن گەرم بكە و بیكە بەسەریاندا بۆ ماوەی 20 خولەك سەری بنێرەوە و ئاگرێكی كزی بخەرە ژێر هەتا دەم دەكێشێت .
كشمیشەكە سوور بكەرەوە و لەگەڵ ئاوی زەعفەرانەكە بیكە بەسەر ئەو برنج و نیسكەی كە ئامادەت كردوە و دەتوانیت بە كشمیش و قیمە و یادەمی سورەوكراو برنجەكە بڕازێنیتەوە .
سەرچاوە: خواردن و شیرینی نیشتمان- وێستگە ستایل