سوودە تەندروستیەکانى یاریکردنى منداڵ بە خاک و گڵ
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو منداڵانەى لە ساڵەکانى سەرەتاى ژیانیاندا لە ژینگەیەکدان کە رۆژانە دەست لە خاک و خۆڵ دەدەن و بەمەش بەرکەوتنیان بە سەدان بەکتریاى بەسوود و تەنانەت زیانبەخشیش دەبێت کە ئەم دۆخە هاوکاریان دەبێت لە ساڵانى داهاتووتردا کەمتر تووشى ڕەبوو و نەخۆشیەکانى کۆئەندامى هەناسە و هەستیاریە جۆراجۆرەکان دەبنەوە.
بە گوێرەى توێژینەوەیەک کە نزیکەى ٥٠٠ منداڵ خوار دوو ساڵ تێیدا بەشدار بوون و دابەشکران بۆ دوو گروپ و گروپى یەکەم بۆ ماوەى ساڵێک لە ژینگەیەکدا بوون کە بەجۆرێک بە جۆرەکان منداڵان یاران بە خۆل دەکرد و گرووپى دووەمیش لە ژینگەیەکى بە دوور لە خۆڵ بە واتایەکى تر پاک و تەمیزدا بوون دەرکەوت منداڵانى گروپی یەکەم زۆر بە کەمى تووشی هەستیارى پێست و گرفتەکانى ترى کۆ ئەندامى هەناسە دەبنەوە.
هەر بە گوێرەى توێژینەوەکەش سیستمى بەرگرى منداڵەکە بۆ رووبەرووبوونەزوەى چەند نەخۆشیەکیش لە تەمەنى منداڵى و و داهاتووشیاندا بەهێزتر دەبێت.
شایانى باسە ئێستا لە زۆربەى وڵاتانى پێشکەوتوو لە حەوشەى باخچەکانى منداڵاندا خۆڵى تایبەت بە یاریکردنى منداڵان هەیە و هەفتانە و مانگانەش منداڵان بۆ لم و خوڵى نزیکى دەریا کەنارەکان دەبرێن و لە گەڵێک ناوچەى جیهانیش خاک دەرمانى بۆ هەموو تەمەنەکان هەیە کە بریتیە لە چارەسەرى کۆمەڵێک نەخۆشى بەهۆى خۆڵ و خاکەوە.
سایتی کانالی ئین ئار تی