• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 188
  • دوو شەممه 18/5/1395
  • رۆژژمێر :

ئەم خۆراکانە لەبرى تێربوون، برسیتان دەکەن

 

زۆر برسی بوون واتە کەوتنە سەڕێگاى زۆر خواردن و دواجاریش زیادبوونى کێشى جەستە کە هیچ کەس حەزى پێناکات چونکە ئاسەوارى خراپى لە سەر لەش و لار و تەندروستى دەبێت، ئاساییە کاتێک کە مرۆڤ برسی بێت پەنا بۆ خۆراک ببات بۆ ئەوەى پێداویستیەکانى جەستەى بە خۆراک پڕ بکاتەوە، بەڵام هەندێک خۆراک هەن دەبنە هۆى ئەوەى کە ئارەزووى خواردن زیاد بکات و بەمەش بڕێکى زیاتر لە کالۆرى و چەورى بگاتە جەستە.


گرنگترین ئەو خۆراکانەش بریتین لەمانەى خوارەوە و باشتر وایە لەکاتى برسی بووندا کەمتر بخورێن.
*ئاوى میوە و شەربەتى میوە جۆراجۆرەکان بە تایبەتى ئەوانەى لە کارگەکاندا دروست دەکرێن و بڕێکى زۆر شەکریان تێدەکرێت و کە بەمەش شەکرى خوێن بەرز دەبێتەوە و لە هەمانکاتیشدا هەستى برسێتى زیاتر دەکەن و شەربەتێک کە لە میوەى سروشتى و لە ماڵەوە دروستکرا بێت ئەم زیانەى نیە.
* خواردنی هێڵکە بەمەرجێک تەنیا سپێنەکەى بێت چونکە پرۆتینى کەمترى تێدایە.
* ماستى کەم چەورى واتە لاواز بێت بە پرۆتین و لە هەمان کاتدا کاربۆهیدراتى زۆرتر بێت بەمەش مروڤ برسی تر دەکات.
* خواردنى شیرینى و خۆراکە شیرینکراوەکان بەشەکر، هەرچەندە لە سەرەتادا هەستێکى تێرى بە مرۆڤ دەبەخشن بەڵام پاش ماوەیەک مرۆڤ برسی دەبێتەوە.


* سوپی ئامادەکراو، باشترین نموونەش ئەوەیە کە لە رستۆرانتەکاندا بەر لە خواردنە سەرەکیەکە سوپێک پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەى ئارەزووى خواردن زیاد بکات.
* خواردنى چەرەساتى سوێر بە تایبەتى فستەق و ناوکە کولەکە کە بڕێکى ئێجگار زۆر خوێیان پێوە دەکرێت بەمەش جگە لە برسێتى مرۆڤیش تینوو دەکەن و تووشی کەمى ئاو و رێژەى سۆدیۆمى جەستەش بەرز دەبێتەوە.
* سۆس و کەچەپ کە بە تایبەتى بە خۆراکە ئامادەکراوەکانەوە دەخورێن دەبنە هۆى ئەوەى هۆرمونى "لپتین" کەم بکەنەوە کە بەرپرسیارە لە تێربوون بەمەش مرۆڤ ئارەزووى خواردنى زۆرتر دەبێت و ئیشتیها زۆر دەکەن.