بەم رێگایە پەڵەی ئارەقەی سەر جل پاکبکەرەوە
زۆرجار کۆبوونەوەی ئارەقە لەژێر بنباڵ دەبێتەھۆی درووستبوونی پەڵەیەکی ناشرین و لەوانەیە بەوھۆیەوە جلەکەت فڕێ بدەیت، بەڵام رێگایەکی ئاسان جلەکەت بۆ پاک دەکاتەوە.
بۆئەوەی پەڵەی ئارەقەی ژێر بنباڵ لەسەر جلەکەت پاک بکەیتەوە ئەوا دەتوانیت ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
-کەمێک سۆدە بکەرە ناو دەفرێکەوە و بڕەکەی بەپێی پەڵەکە دەبێت.
-دواتر بڕێکی یەکسانی وەک سۆدەکە پیرۆکسیدی ھایدرۆجین ٣% ( لە بازاڕ و دەرمانخانەکان دەستدەکەوێت) بکەرە ناو سۆدەکەوە و بە کەوچکێک تێکی بدە.
-تێکەڵەکە بە کەوچکێک بدە لە شوێنی پەڵەکە و بھێڵە با وشک ببێتەوە و چەند جارێک دەتوانیت دووبارەی بکەیتەوە و دواتر لەناو جلشۆردا بیشۆ.
سەچاوه: تۆڕی هەواڵی سلێمانی