چۆن دەتوانی سەرینەکەت بشۆی؟
زۆربەمان بیرمان لەوە نەکردۆتەوە کە پێویستە سەرینەکەمان بشۆین و پاکی بکەیتەوە لەو ئارەقەیەی کە بەری کەوتووە و پیسی کردووە، بەڵام پاککردنەوەی خۆپاراستنە لە ھەر حاڵەتێکی تەندرووستی کە بەھۆیەوە تووشت بێت.
شارەزایانی پزیشکی ھۆشداری دەدەن لەبارەی ئەوەی کە لە ساڵێکدا پێویستە دوو جار سەرینەکمەت بشۆیت و بۆ سپیکردنەوەی بەرگەکەشی دەتوانیت ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەیت لەکاتی شتنیدا:
-دەتوانیت دوو سەرین بخەیتە ناو جلشۆرەوە و بۆئەوەی شوێنێکی زیاتر بگرن و پێکەوە کەمتر دەجووڵێن و نادڕێن.
-پلەی گەرمی ئاوەکە بخەرە سەر بەرزترین پلە و کوپێک فاس و کوپێک تایدی جل شتن و ٢-٣ کەوچک سۆدەی نانیشی تێبکە.
-بەباشی بیانشۆ و دوای تەواوبوون پشتیان دەربھێنە و بەباشی بیگوشە و بیکوتە بۆئەوەی کەمترین ئاوی پێوە بمێنێت و دواتر لەشوێنێکدا دایبنێ خۆری بەربکەوێت تا وشک دەبێتەوە و تا وشک نەبێتەوە ھیچ کات مەیخەرەوە ژێر سەرت.