• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 177
  • پێنج شەممه 28/5/1395
  • رۆژژمێر :

باشترین و خراپترین کات بۆ خواردنى میوە جیاوازەکان
 

گومان لەوەدا نیە کە خواردنى میوە سوودى زۆرى بۆ جەستە هەیە و هەمووان لە هەمان سەرەتاکانى تەمەنەوە بەم رێنماییە خۆراکى و تەندروستیە ئاشنان و لە هەمان کاتیشدا چەند کاتێکیش هەن کە ئەم سوودانە بۆ جەستە چەند قات دەکەنەوە.


جەستەى مرۆڤ رۆژانە پێویستى بە سێ یان چوار جار خواردنى میوەى جیاواز هەیە کە نزیکەى کێشى سێ یان چوار سێوى مامناوەند دەکات و هەڵبژاردنى کاتى خواردنەکەشى زۆرترین قازانج بە جەستە دەگەیەنێت بە تایبەتى بۆ سوود وەرگرتنى جەستە لە مادە و ڤیتامینەکانى و هەروەها بۆ ئەوەش بە بەباشى لە لایەن کۆ ئەندامى هەرس و گەدە هەرس بکرێن.


پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە باشترین کات بۆ خواردنى میوە جیاوازەکان بەیان و بەر لە خواردنى ژەمى بەیانیانە بە بیست بۆ سی خوولەک چونکە بەیانیان جەستە پێویستى بە ئاو و مادە و ڤیتامینەکانى ناو میوەیە و وزە بە جەستە دەبەخشن و گەدەش بە ئاسانى هەرسی دەکات.


لە لایەکى ترەوە خراپترین کاتى خواردنى میوەش شەوە و بەر لە خەوتنە چونکە زۆربەى میوەکان شەکریان تێدایە و شەکرى ناو میوەش هۆکارێکە بۆ تێکچوونى خەو و هەروەها جەستەش لەو کاتەدا پێویستى زۆرى بە کالۆرى نیە بۆیە ئەو وزەیەى دەست دەکەوێت بە شێوەى چەورى کۆى دەکاتەوە و باشتر وایە لەو کاتە بخورێت کە جەستە پێویستیەتى.


شایانى باسە پسپۆرانى خۆراک و تەندروستى ئاماژەش بەوە دەدەن هەرگیز میوە لەگەڵ ژەمەکانى تر کە دەوڵەمەندن بە جۆرەها خۆراک نەخورێت چونکە گرفتى هەرسکردن دروست دەبێت و گەدە تووشی بارگرانى دەبێت، باشتر وایە میوە بە دوو کاتژمێر لە دواى ژەمە سەرەکیەکان بخورێت.


جێى وەبیرهێنانەوەیە خواردنى میوە جیاوازەکان لەگەڵ یەکترى کێشەیەکى ئەوتۆى نابێت و بگرە بەسوودیشە و نابێت لەگەڵ میوەدا ئاو بخورێتەوە چونکە توێکڵى میوە بەهۆى ئاوخواردنەوە بەگەدەدا دەنووسێت و بەمەش گرفتى تەندروستى بۆ کەسەکە دروست دەبێت و گەدە تووشى ترشان و ترشەڵۆک بوون دەبێت.

 

سایتی کانالی ئین ئاڕ تی