کشمیش دڵ بەهێز دەکات
میوەى ترێ میوەیەکى ناسراوە و هەزران ساڵە لە لایەن مرۆڤەوە دەخورێت و کشمیش وەک بەرهەمێکى ترێ لە رووى خۆراکەوە بەهاى تایبەتى خۆى هەیە و گەلێک گرفتى تەندروستیش چارەسەر دەکات.
ترێ بە هەموو رەنگە جیاوازەکانیەوە سوودەکانى بۆ مرۆڤ سەلمێنراون و هەرچى کشمیشە کە لە ترێوە بەرهەمدێت زۆربەى سوودەکانى ترێى هەیە و لە هەمان کاتیشدا کۆمەلێک سوودى تایبەتى تریشی دەبێت.
کشمیش دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و مادەى "پۆڵینفوڵ" کە هاوکارى تەندروستى دڵ دەکات چونکە لەگەڵ رادیکاڵە سەربەستەکاندا رووبەڕوو دەبێتەوە و پەستانى خوین دادەبەزێنێت و تەندروستى دڵ و خوێنبەرەکان دابین دەکات.
لە لایەکى ترەوە کشمیش دەوڵەمەندە بە مادەى پۆتاسیۆم کە سوودێکى ئێجگار زۆرى بۆ پاراستنى دڵ لە کۆمەلێک گرفتى تەندروستیە هەیە و و رەنگى ئەو ترێیەى کە کشمیشەکەى لێ بەرهەمهاتووە کاریگەرى لە سەر سوودەکەشى دەبێت و تا رەنگەکەى تۆختر بێت هاوکارى کەمکردنەوەى کولسترۆڵ دەدات و بەمەش خوێنبەر و دڵ تەندروستتر دەبن.
جێى وەبیرهێنانەوەیە کشمیش لە چاو ترێدا رێژەى ئاوى کەمترە و ئەو وزەیەى کە ١٠٠ گرام کشمیشدا دەست دەکەوێت دوو ئەوەندە و نیوى ١٠٠ گرام ترێیە، بۆیە خواردنى کشمیش بۆ وەرزشەوانان و ئەوانەى چالاکى زۆر ئەنجام دەدەن گەلێک گونجاوە و ئەوانەش شەکرەیان هەیە خواردنى کشمیش بژاردەیەکى گونجاو نیە.
کانالی ئین ئار تی