سوود و بەكارهێنانەكانی سركەی سێو
ئارەزووی بەكارهێنانی سركەی سێو دەكەیت بۆ بەتامكردنی خواردنەكانت ؟لەڕێی ئەم بابەتەوە بە سوود و گرنگیەكانی سركەی سێو ئاشنا ببە .
- دەكرێت سوود لە سركەی سێو وەربگرێت بۆ دابەزاندنی كێش و سوتاندنی چەوری زیاددەی جەستە ، ئەویش بە تێكەڵاوكردنی دوو كەوچكی قاوە لە سركەی سێو لەگەڵ پەرداخێك ئاوی خواردنەوە تێكەڵاو بكرێت و دوای خواردنی ژەمەكان بخورێتەوە و باشتریش وایە بەكارهێنانی سركە لەژێر ڕێنمای پزیشكی تایبەت بەدابەزاندنی كێش بەكاربهێنرێت .
- ئاستی شەكری ناو خوێن دادەبەزێنێت ئەمەش زۆر بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە ، بەجۆرێك ئەگەر 100 گرام نیشاستە بخۆن ئەوە دەتوانن تەنها بە خواردنی دوو كەوچك سركەی سێو ئاستی شەكری ناو خوێنان ئاسایی بكەنەوە .
- ئەو كەسانەش كێشەی قەبزی و هەرسی گەدەیان هەیە ئەوە دەتوانن سوود لە سركەی سێو وەربگرن بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە بەڵام بەمەرجێك سركەكە سروشتی بێت .
- ئەو كاتەی پێستی جەستەت بەهۆی كاریگەریەكانی تیشكی خۆرەوە سوتا ئەوە دەتوانیت پارچەیەك لۆكەی خاوێن بە سركەی سێو تەڕ بكەیت و شوێنی سوتاویەكەی پێ تەڕ بكەیت ، ئەمە كاریگەریەكانی تیشكی خۆر لەسەر پێست كەمدەكاتەوە .
- دەكرێت وەك چارەسەر بۆ كڕێشی قژ بەكاربهێنرێت ، سركەی سێو ph ی پێستی سەر هاوسەنگ دەكاتەوە ، كەمێك لە سركەی سێو لەگەڵ بڕێك ئاو تێكەڵاوبكە و بیكە بە قژتدا و ماوەی یەك كاتژمێر ئەم گیراوەیە بە قژتەوە بهێڵەرەوە و دواتر قژت بە ئاو خاوێن بكەرەوە ئەمە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری كڕیشی سەر .
- ئەگەر بە دەست ئازاری جومگەكانتەوە دەناڵێنیت ئەوە دەتوانیت كەمێك سركەی سێو لەگەڵ ئاوی خواردنەوە تێكەڵاو بكەیت و ڕۆژانە پەرداخێك لەم گیراوەیە بخۆیتەوە بۆ ماوەی یەك مانگ ئەمە چارەسەری هەوكردنی جومگەكان دەكات .
- ئەوكاتەی توشی هەوكردنی قوڕگ بویت ئەوە تەنها چەند كەوچكێك سركە تێكەڵاوی ئاوی خواردنەوە بكە بۆ ماویەی دوو ڕۆژ و غەرغەرە بەم گیراوەیە بكە .
- دەتوانیت بۆ بەهێزكردنی نینۆكەكانت تێكەڵەی سركەی سێو و زەیتی زەیتوون بەكاربهێنیت ، ئەوەی دەتوانیت بیكەیت تێكەڵاوكردنی ( سێ كەوچكی بچوك زەیتی زەیتون و سێ كەوچكی بچوك سركەی سێو و زەردێنەی یەك هێلكە ) یە هەموو ئەم پێكهاتانە باش تێكەڵاو بكە و نینۆكەكانتی پێ چەور بكە و ماوەیەك بە نینۆكتەوە بیهێڵەرەوە دواتر نینۆكەكانت بە ئاو خاوێن بكەرەوە .
سەرچاوە :
وێستگە ستایل