• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 196
  • سێ شەممه 2/6/1395
  • رۆژژمێر :

کۆنترین ھەڕەم دوور لەمیسر دۆزرایەوە

 

زانایان ھەرەمێکی ھاوشێوەی ھەڕەمی سەقارەی میێریان لەدووری ٦٢٠٠ کیلۆمەتر لەو ولاتە دۆزییەوە کەلەکازاخستانە و ھەزار ساڵ لەھەرەمی (زۆسەر) کۆنترە.
لەوبارەیەوە (ئیگۆر کۆکۆشکین) زانای شوێنەوارناسی لەپەیمانگەی (ساریارکینسکی) لە(کاراغاندا) رایگەیاند ساڵێکە بەنھێنی کار لەسەر ئەو شوێنەوارە دەکەن و بەم نزیکانە تیمێک دەست بەگەڕان دەکات لەژووری بەخاکسپاردنی داخراو لەنێو ئەو ھەرەمەدا کەمێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی برۆنزی.
ھەرەمەکە بەر لەسێ ھەزار ساڵ لەناوچەی (ساریارکی) بۆ فیرعەونێکی ناوخۆیی یاخود سەرۆک ھۆزێک دروست کراوە کەلەو سەردەمەدا ژیاوە.
بەپێی زانیارییە مێژووییەکان ناوچەکە جێی چالاکوانانی سیاسی بووە لەسەردەمی سۆڤیەتدا.

 

توری هەوالی سلێمانی