• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 386
  • دوو شەممه 8/6/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنیەتی سوتاندنی ئاسانی کالۆری لەش

 


یەکێک لە ڕێگاکانی سووتاندنی کالۆری لەش بریتییە لە دروست هەڵبژاردنی خواردن بۆ ژەمی ئێوارە.

بۆ ئەوەی ڕێگا لە کۆبونەوەی چەوریی بگریت، هەوڵبدە لەکاتی خواردنی ژەمی ئێوارەدا ئەو خۆراکانە هەڵبژێریت کە هەرسیان ئاسانە و لە خواردنی خێرا (fast food) دووربکەوەرەوە.

پێش ژەمی ئێوارە دوو پەرداخ ئاو بخۆرەوە پێش ، ئەم کارە ڕێگریی لە کۆبوونەوەی چەوری و گرژبوونی ماسولکەکان دەکات و ژەهری لەشت دەکاتە دەرەوە، خواردنەوەی زیاتر لە دوو لیتر ئاو یەکسانە بە ٤٠ خولەک ڕۆیشتن بەپێ، دووربکەوەرەوە لە خواردنی شیرین و سوێر، لەبری ئەوە میوە بخۆ.


پاش دوو بۆ سێ کاتژمێر نانخواردن دوای هەرسکردنی تەواوی خۆراکی گەدەت، بۆ ماوەی ١٥ تا ٣٠ خولەک وەرزش بکە.

هەریەک لە وەرزشی یۆگا و مەلەوانی و ڕۆیشتن بەپێ، باشترین جۆری وەرزشن بۆ سووتانی کالۆری لەش.

لەبری چای ڕەش، ئەو چایانە بخۆرەوە کە دەبێتەهۆی سووتانی چەوری و کالۆری و خێراکردنی هەرس. هەروەها دوور لە زۆر خواردنەوەی قاوە خۆت بەدور بگرە ، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی کافاینی تێدایە و دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی لەشت و مژینی کانزا و ئاسنی لەشت.

سایتی کانالی ئین ئار تی