مەترسییەکانی ڤایرۆسی زیکا زیاد دەبێت
ڤایرۆسی زیكا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نوێ بڵاوده‌بێته‌وه و حاڵه‌ته‌كانی توشبون له چه‌ند وڵاتێك تۆمار ده‌كرێت، رێوشوێنه‌كان بۆ رێگری له هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوان توند ده‌بێته‌وه.
له هۆنگ كۆنگ یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی زیكا تۆمارکرا كه ژنێكی ته‌مه‌ن (38) ساڵه و دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناوچه‌كانی ده‌ریای كاریبی كردوه مێشوله‌ی نه‌خۆشییه‌كه پێوه‌یداوه له ئێستاشدا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه رێوشوێنی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر تا رێگریی له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌رپرسانی ته‌ندوستی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مەریكا یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسه‌كه‌یان راگه‌یاند؛ توشبوه‌كه له ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان مێشوله‌كه پێوه‌یداوه وئه‌مه‌ش به‌یه‌كه‌م حاڵه‌تی پێوه‌دانی مێشوله‌ی ڤایرۆسه‌كه داده‌نرێت له‌ناوخۆی ئه‌مەریكادا.
ڤایرۆسی زیكا به‌هۆی جۆره مێشوله‌یه‌كه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه و نیشانه‌كانیشی زیاتر له ئه‌نفلۆنزایی ئاساییه‌وه نزیكه كه بریتییه له ئازاری سه‌ر وماسولكه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
سەرچاوه: سایتی سبەی