• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 103
  • سێ شەممه 9/6/1395
  • رۆژژمێر :

هۆکارەکانی درووستبوونی بۆنی دەم و چارەسەرکردنیان

 

درووستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم لە کاتی هەستان لە خەو مەرج نییە پەیوەندی بە نەشتنی دەم و ددانەوە هەبێت پێش خەوتن. لە جیهاندا نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەس بەدەست ناخۆشی بۆنی دەمەوە دەناڵێنن بەبێ هیچ هۆکارێک.
 بۆنی ناخۆشی دەم و دەرمان

 ئەو کەسانەی تووشی ووشکی ناو دەمیان بوون بەهۆی بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمانەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە بۆنی ناخۆشی دەم زیاترە. بۆنی ناخۆشی دەم لە بەیانیاندا زیاتر پەیوەندی بە کەمبوونەوەی لیکەوە هەیە.

پەیوەندی بەکتریا و بۆنی ناخۆشی دەم

کەمبوونەوەی لیک لەناو دەمدا هۆکارێکە بۆ گەشەی بەکتریا زیانبەخشەکان و درووستکردنی ئاوێتەکانی مادەی گۆگرد، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەخشینی بۆنە ناخۆشەکە.

شێوازی خەوتن و بۆنی دەم

شێوازی خەوتنت کار دەکاتە سەر بۆنی دەمت. ئەو کەسانەی پڕخەیان دێت یان بە دەم هەناسە دەدەن لە کاتی خەوتندا زیاتر تووشی ووشکبوونەوەی ناو دەمیان دەبن لە کاتی هەستان لە خەو.

بنەبڕکردنی بۆنی دەم لە بەیانیاندا

هەرچەندە تا ئێستا هیچ رێگایەک نییە بۆ چارەسەرکردنی بۆنی دەم بە یەکجاری، بەڵام چەندین رێگا هەن کە دەبنە هۆی یارمەتیدان لە رێگریکردن لێی، لەوانە شتنی دان، پاککردنەوەی ددان بە پەت و پاککردنەوەی زمان پێش خەوتن.