خواردنی ژەمی ئێوارە لەم كاتەدا هۆكارە بۆ جەڵتەی دڵ
توێژەرەوەكان لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی خواردنی نانی ئێوارە دوای كاتژمێر 8 ی ئێوارەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت .
ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكیە كە لە كۆنگرەی (European Society of Cardiology ) بڵاوكراوەتەوە و كاریگەری خواردنی ئێوارە لەدرەنگانی شەودا ئاشكرا كراوە و لەم توێژینەوەیەدا 700 خۆبەخش بەشداریان كردوە كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 65 ساڵیدا بوە و كار لەسەر كاتی نانخواردنی ژەمی ئێوارە و ئەو بڕە خوێیە كراوە كە لە ئامادەكردنی ئەو ژەمەدا بەكاردەهێنرێت.
ئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كرد خواردنی ژەمی ئێوارە لەكاتژمێر هەشت و بەرەو دواوە كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی دڵ و هەتا درەنگتر ژەمی ئێوارە بخورێت واتە نزیك كاتی نوستن ئەوە مەترسی لەسەر تەندروستی دڵ زیاتر دەكات و ئەگەری جەڵتەی دڵ زیاتر دەبێت و هۆكارە بۆ قەڵەوی و توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاتر دەكات .
سەرچاوە : سایتی وێستگە ستایل